ئاژانسى وڵات
رۆژى یه‌كشه‌ممه ١٥ى ئه‌یلول، جیاوازی مووچە و دەرماڵەی خەرج نەکراوی چوار ساڵى ڕابردوو به‌سه‌ر سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستاندا دابه‌شده‌كرێت.
بەپێی رێنمایی ژمارە 6ـی ساڵی 2019 کە لە 1ى نیسانى 2019 دەرچووە، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، بە لیستێکی جیا مووچە و دەرماڵەی خەرجنەکراوى ساڵه‌كانى ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦،٢٠١٧، ٢٠١٨ بنێرن بۆ وه‌زاره‌تى دارایی، له ئێستاشدا ئه‌و پاره‌یه كراوه به‌چه‌ك و خه‌رجكراوه.
به‌پێى زانیارییه‌كان رۆژى یه‌كشه‌ممه پاره‌كه یه‌كه‌م شوێن له دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەى سلێمانى بەسەر مامۆستا و فەرمانبەرانى ئه‌و دیوانه‌دا دابەشدەکرێت.
