ئاژانسى وڵات
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى دانانى میكانیزمێكه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پێشینه‌كان له هاوڵاتیان، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌ت به‌نیازبوو پێشینه‌كانى سێ ساڵ وه‌ربگرێته‌وه به‌سه‌ریه‌كه‌وه، به‌ڵام چه‌ند په‌رله‌مانتارێك بوونه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌م بابه‌ته".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "وه‌زاره‌تى دارایی له‌ماوه‌ى رابردوودا بڕیاریدا، پێشینه‌كانى سێ ساڵى رابردوو به‌یه‌كه‌وه وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام چه‌ند په‌رله‌مانتارێك بوونه رێگر له‌وبابه‌ته، به پاساوى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان ناتوانن ئه‌و پارانه به‌یه‌كه‌وه بده‌نه‌وه".
وتیشى: "هه‌ربۆیه له ئێستادا وه‌زاره‌تى دارایی سه‌رقاڵى دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكه كه تێیدا هاوڵاتیان زیانمه‌ند نه‌بن و فشار نه‌خرێته سه‌ریان، بۆ ئه‌مه‌ش راوێژكارى به رێكخراوى هاریكارى ئه‌مریكا ده‌كات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "تا میكانیزمه‌كه نه‌دۆزرێته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاتى دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه دیارى ناكرێت، هه‌ربۆیه له ئێستاشدا ئه‌و كاته نادیاره".
