نوێترین

recent

05/09/2019

بۆ یەكەم جارلە جیهاندا ژنێک دواى ١١٧ ڕۆژ لەمردنى منداڵێکى بوو


پزیشكانی نەخۆشخانەی زانكۆی شاری برونو لە كۆماری چیك ئاشكرایدەكەن، توانیویانە ژنێك دوای 117 ڕۆژ كە دووچاری خوێنبەربوونی مێشك بووەتەوە بهێڵنەوە تا ئەوكاتەی كۆرپەكەی لەدایك ببێت.

ماڵپەڕی (العربیە) بڵاویكردەوە، ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو گروپێك لە پزیشكانی كۆماری چیك ڕایانگەیاند، ئەم ڕووداوە بۆ یەكەم جارە لە جیهاندا ڕوودەدات و پیشتر بابەتی لەم شێوەیە بوونی نەبووە، بەشێوەیەك دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ژنەكە توانراوە منداڵێك كە كێشەكەی 2.1 كیلۆ گرام و 42 سم درێژیەتی، (ئەلیسای كۆرپە) دەربهێنن.

ڕۆبرت جال سەرۆكی تیمی پزیشكییەكە كە چاودێری ئەو ژنەی كردووە ئاشكرایكرد، چاودێریكردن و هێشتنەوەی ژنێك كە مێشكی لەدەستدابوو كارێكی زۆر قورس بوو.

وتیشی”پزیشكان و داپیرەی ژنەكە بەردەوام لای نەخۆشەكە دەمانەوە و هاوكاریان دەكرد بەشێوەیەك پزیشكەكان بە بەردەوامی جوڵەیان بە قاچی نەخۆشەكە دەكرد وەك ئەوەی بڵێی بەردەوام لە حاڵەتی بەپێ ڕۆیشتندایە”.

دایكی 27 ساڵەی ئەلیسا لە هەفتەی شازدەیەمی دووگیانیدا ڕووبەڕووی خوێنبەربوونی مێشك بووەتەوە و دوای لەدایكبوونی ئەلیسا ئەو ئامێرانەی كە بە ژنەكەوە بەسترابوون و بە زیندویی هێشتبوویانەوە لێكرانەوە.

سەرچاوە:ماڵپەڕی (العربیە)
Picsart-24-02-23-21-31-09-085