نوێترین

recent

04/09/2019

بەوێنە:نهێنیە شاراوەکانى تائێستا نەتزانیوە دەربارەى گۆگڵ کرۆم


چەند تایبەتمەندییەکی شاراوە و گرنگی گووگڵ کرۆم

گووگڵ کڕۆم نەرمەواڵایەکی وێبگەڕە و یەکێکیشە لە بەرھەمە سەرکەوتووەکانی کۆمپانیای گووگڵ ئەم نەرمەواڵایە بۆ کۆمپیوتەر و تەختەبژمێر و مۆبایلی زیرەک بەتایبەتی بۆ سیستمی کارپێکەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دروستکراوە، گووگڵ کڕۆم بە پڕۆگرام داڕێژی(C++، assembly، Python، جاڤا سکریپت) سازکراوە، یەکەم وەشانی گووگڵ کڕۆم لەساڵی ٢٠٠٨ دروستکراوە، یەکێ; لە تایبەتمەندیdەکانی ئەم وێبگەڕە بوونی وێب کۆگا(Chrome Web Store) کە بەکارھێنەران دەتوانن تایبەتمەندی زۆر بکەن لەوانە گۆڕینی ڕووکار.



بۆ گەڕان بەداوی وشەیەک یاخوود دەستەواژەیەک کارئاسانی زۆر کراوە و دەتوانیت بە کلیکی لای ڕاست لەسەر ئەو نوسینەی کە دیاریت کردووە کلیک لەم بەشەی خوارەوە بکەیت، ڕاستەوخۆ دەگەڕێت بەدوای وشە و دەستەواژەی مەبەستدا.

دەتوانیت تابەکان هەڵبواسیت بەم شێوەیەی خوارەوە بۆ ئەوەی زۆر شوێن نەگرێت لە لیستی تابەکاندا و هەروەها بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا بگەیتەوە سەریان.

گووگڵ کڕۆم پاشەکەوت کردنی وشە نهێنییەکانی لە خۆگرتووە کە بەشێوازێکی پارێزراو سەرجەم وشە نێهێنییەکانت بۆ دەپارێزێت و هەڵیان دەگرێت، تاوەکوو لە دووبارە سەردانیکردنی سایتەکاندا پێویست بە نوسینەوەیان نەکات.

دەتوانیت ڕێکخستەکانی پارەدان بەم شێوازەی خوارەوە ڕێکبخەیت تاوەکوو لەکاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاییەکەدا و هەموو کات پێویست بە نوسینەوەیان نەکات، ئەم بەشە زانیارییەکانت بەشێوازێکی سەلامەت بۆ پاشەکەوت دەکات.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085