نوێترین

recent

05/09/2019

چپس هەڕەشەیەکى گەورەیە بۆسەرداهاتووى منداڵان


منداڵان زۆر حەز بە خواردنی چپس دەكەن، بەزۆری دەیخۆن زۆرجار دایك و باوكان كاتێك منداڵەكانیان برسیان دەبێت چپس وەك جێگرەوەی خۆراكە بەسوودەكان دەدەن بە منداڵەكانیان بێ گوێدانە ئەو زیانە تەندروستیانەی كە بۆ تەندروستی و گەشەی منداڵەكە هەیەتی.
د.عەبدولواحید محەمەد ساڵح، پسپۆڕی پزیشكی و مامۆستای بەشی پزیشكی زانكۆی سلێمانی لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی”پێویستە دایك و باوكان منداڵەكانیان فێری خواردنی نەكەن ئەگەر منداڵەكە هەر ویستی لانیكەم زۆر بەكەمی پێی بدرێت و پێش نانخواردن یان بە برسێتی هەرگیز پێی نەدرێت.”

سەبارەت بە زیانەكانیشی ناوبراو وتویەتی:

1_دەبێتە هۆی زیاد بوونی كێشی لەش و قەڵەوی چونكە چەوری زۆری تێدایە.
2_دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی خۆراكە ماددە گرنگەكانی لەشی، چونكە چپس هەژارە لە كانزاو ڤیتامینەكان، كاتێك منداڵ بەزۆری چپس دەخوات گوێ بە خواردنی سەوزە و میوە نادات، ئەمەش ئەبیتە هۆی كەمی ڤیتامین لەلەشیدا.
3_بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی خوێ كە لە چپسدا هەیە ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
4_كۆلیسترۆلێ زۆری تێدایە ئەمەش دەبێتە هۆی زیاد بوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنەرییەكانی دڵ.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085