ئه‌مڕۆ یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوێفا) تیروپشکی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان بۆ وه‌رزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ ئه‌نجام ده‌دات و له‌هه‌مان بۆنه‌دا باشترین یاریزانی کیشوه‌ره‌که ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ کاتژمێر (٧:٠٠) به‌کاتی کوردستان یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا له‌شاری مۆناکۆی فه‌ره‌نسی و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه‌کانی ئه‌وروپا تیروپشکی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنز لیگ بۆ وه‌رزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ ئه‌نجام بدات، له‌هه‌مان بۆنه‌دا ده‌بێت ئه‌نجامی کۆتایی تایبه‌ت به دیاریکردنی باشترین یاریزانی کیشوه‌ره‌که ئاشکرا بکرێت.
خه‌ڵاتی باشترینی ئه‌وروپا ساڵانه پێشکه‌شی هه‌ر یاریزانێک ده‌کرێت که له خوله ناوخۆییه‌کان و خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان ئاستێکی به‌رزی پێشکه‌ش کردبێت و نازناوه‌کانی چنیبێته‌وه، له‌م وه‌رزه‌شدا هه‌ریه‌ک له لیۆ مێسی ئه‌ستێره‌ی به‌رشلۆنه، ڤێرجیل ڤان دایک ئه‌ستێره‌ی لیڤه‌رپوڵ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس پاڵێوراوی سه‌ره‌کی بوون، شاره‌زایان پێیان وایه ململانێی توند له‌نێوان مێسی و ڤان دایکدا دروست ده‌بێت بۆ چنینه‌وه‌ی نازناوه تاکه که‌سیه‌که.
له‌لایه‌کی تره‌وه و له تویتێکدا ماڵپه‌ڕی یوێفا ئاشکرای کردووه، ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمه‌که‌دا خه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی (یوێفا) پێشکه‌ش به ئیریک کانتۆنای ئه‌فسانه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌کرێت.

