ئاژانسى وڵات
دواى کۆتایى هاتنى موچەى مانگى پێنجى فەرمانبەرانى هەرێم، بڕیاروایە لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو دەست بکرێت بە دابەشکردنى موچەى مانگى شەشى فەرمانبەرانى هەرێم
بە گویرەى ئەو زانیاریانەى کە دەست (ئاژانسى وڵات)کەوتووە لە سەرچاوەیەکى نزیک لە ناووەزارەتى داراى حکومەتى هەرێمەوە ئەوەى پشتڕاست کردۆتەوە کە کۆتا ڕۆژەکانى هەفتەى داهاتوودەبێتە سەرەتاى دابەشکردنى موچەى مانگى شەش بۆفەرمانبەرانى هەریم.
هەربەگویرەى زانیاریەکان ڕۆژانى چوارشەممەوپێنج شەممە رێکەوتى ٢٠١٩.٩/٤/٥ دەست بە دابەشکردنەکە دەکرێت ویەکەم شوێنیش موچەى وەزارەتى پێشمەرگە دەدرێت، دواتربەپێى خشتەى مانگەکانى ڕابردوو وەزارەتەکان پلەبەندیان بۆدەکرێت..
