ئاژانسى وڵات
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا، لە سەرەتاى مانگى داهاتووەوە وەرگرتنى بڕى ١٠ هەزار دینار وەک رسووماتی هاتنە ناو هەرێمی کوردستان لەسەر گەشتیاران هەڵبگیرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ى ئاب، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم لەگەڵ شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆ و به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبووه، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه حكومه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه كه‌تێیدا هاتووه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه وەرگرتنى بڕى ١٠هەزار دینار وەک رسووماتی هاتنە ناو هەرێمی کوردستان لەسەر گەشتیاران هەڵبگیرێت".
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "بڕیاردرا لەمەودوا حکومەتی هەرێم خەرجییەکانی سیستەمی (دڵنیایی ئاسایش) دابیندەکات و لە ١ى ئەیلولەوە هیچ بڕە پارەیەک لە هاووڵاتییانی پارێزگاکانی عیراق کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن وەرنەگیرێت".
