ئاژانسى وڵات
حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌غدا بڕى ٣٠ ملیار دینارى پاره‌ى جوتیارانى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستا كردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى وڵات "دوێنێ چوارشه‌ممه ٢٨ى ئاب، وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق بڕى ٣٠ ملیار دینارى پاره‌ى جوتیارانى ره‌وانه‌ى هه‌رێم كردووه، بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك ١٠ ملیار دینار دیاریكراوه، بڕیاره له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا قۆناغى سێیه‌مى پاره‌ى جووتیاران بگاته هه‌رێم".
حكومه‌تى عێراق له 9ى ته‌مموزى ئه‌مساڵ، وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م، 15 ملیار دینارى بۆ جووتیارانى هه‌رێم نارد.
