ئاژانسى وڵات
حكومه‌تى ناوه‌ندى دامه‌زارندنى دوو دوو هەزار و 800 پلەی وەزیفی جۆراوجۆری بۆ شارى كه‌ركوك راگەیاند.
عه‌بد عه‌لی حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى ئه‌و شاره سازیكرد رایگه‌یاند: "له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه2841 پله‌ی وه‌زیفی بۆ كه‌ركوك دیاریكراوه كه به‌مشێوه‌یه‌یه: مامۆستا 1106، ده‌رچوانی كۆلێژه په‌روه‌رده‌ییه‌كان 491، ده‌رچوانی په‌یمانگاكانی په‌روه‌رده‌یی 215، بڕوانامه‌ی باڵا 109، مامۆستایانی زانكۆ 50، یاریده‌ده‌ری تێبینه‌ر 71، یاریده‌ده‌ری ئه‌ندازیاری 17، یاریده‌ده‌ری موبه‌رمج 15، كاتب 145، هونه‌ری شەش، خزمه‌تگوزار 264، پاسه‌وان 269، كارگوزار 29 پلەی وەزیفی".
