ئاژانسى وڵات
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ئاگادارده‌كاته‌وه كه رۆژى ٩ى ئه‌یلول، به‌بۆنه‌ى یادى عاشوراوه پشووى فه‌رمییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ ئاژانسى وڵات پشتڕاستكرده‌وه و وتى: "به‌گوێره‌ى مانگى عه‌ره‌بى ئه‌مساڵ ١٠ى موحه‌ڕه‌م ده‌كه‌وێته، ٩ى ئه‌یلول، كه یادى عاشورایه، به‌و بۆنه‌یه‌وه له سه‌رجه‌م داموه‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێته پشووى ڕه‌سمى".
وتیشى: "حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ئاگادارده‌كاته‌وه كه ئه‌و ڕۆژه پشووى ره‌سمییه".
