ئاژانسى وڵات
له رووداوێكى نامۆدا له شارى سلێمانى چوار پیاو ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كه‌نه سه‌ر كچێكى ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ كه بارى ده‌روونى جێگیر نیه و دایك و باوكى له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له چیرۆكه‌كه به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "له ماوه‌ى رابردوودا چوار پیاو ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته سه‌ر كچێكى ته‌مه‌ن ١٧ ساڵان كه دایك و باوكى له‌ده‌ستداوه و به‌ته‌نیا ده‌ژى له شارى سلێمانى".
له‌باره‌ى هۆكار و ورده‌كارى چیرۆكه‌كه‌وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "چیرۆكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه شه‌وێكیان كچه‌كه چووه‌ته ده‌ره‌وه له‌و شوێنه‌ى كه لێیده‌ژى و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و چوار كه‌سه‌ى كه تاوانه‌كه‌یان كردووه هه‌ڵیانخڵه‌تاندووه، به بیانووى یارمه‌تیدانى بردوویانه‌ته شوێنى خۆیان و به كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژى سێكسیان كردووه‌ته سه‌ر".
له‌باره‌ى تۆماركردنى ساكاڵاوه ئاماژه‌ى له‌وه‌شكرد: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و كچه بارى ده‌رونى جێگیر نیه، كه‌سوكاره‌كه‌شى نایه‌ن به‌لایه‌وه، هیچ كه‌س ئاماده نیه، یارمه‌تى بدات، خۆشى له‌دواى رووداوه‌كه‌وه رۆژبه‌ڕۆژ بارى ده‌روونى ناجێگیرتر ده‌بێت".
