ئاژانسى وڵات
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردسان بڕیاریداوه، ٥ى ئه‌یلول، ده‌ستبه دابه‌شكردنى لیستى نوێى مووچه بكرێت و مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران دابه‌شبكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "وه‌زاره‌تى دارایی رۆژى ٥ى ئه‌یلول، دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به دابه‌شكردنى لیستى نوێى مووچه‌بكات كه ده‌كاته مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران".
له‌باره‌ى ئه‌و شوێنه‌ى كه ده‌بێته یه‌كه‌م شوێن كه مووچه وه‌رده‌گرێت به لیستى نوێ سه‌رچاوه‌كه‌ى وڵات وتى: "وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بێته یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ت كه مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران وه‌ربگرن".
له‌باره‌ى دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌یه‌ى كه بۆ مووچه‌ى مانگى پێشوو دروستبوو، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بڕى پاره‌ى پێویست له‌به‌رده‌ستدایه ئه‌م مانگه كێشه‌ى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروستنابێت".
