وڵات - سپۆرت
له جیهانی تۆپی پێ مۆدێرندا یاریزانه لاوه‌کان بناغه‌ی پڕۆژه نوێیه‌کانن، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه یانه زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا سه‌دان ملیۆن پاوه‌ندیان له کۆکردنه‌وه‌یاندا به‌کارخستووه.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یڵ”، له‌ئێستادا جادۆن سانچۆی ئینگلیزی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند به‌هێزترینی لاوانی جیهانه (١٨ بۆ ١٩ ساڵ) له‌نێو یاریگا و به‌پێی ئه‌و موچه خه‌یاڵییه‌ی له هه‌فته‌یه‌کدا به‌ده‌ستی ده‌هێنێت که‌وتۆته سه‌روبه‌ندی لاوانی جیهانه‌وه.
سه‌رچاوه‌که به داتا و ئامار ئاشکرای کردووه، بۆندی نوێی سانچۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند یاریزانه لاوه‌که‌ی کردۆته یه‌کێک له گرانبه‌هاکانی خولی ئه‌ڵمانیا و جیهان که بڕه‌که‌ی (١٩٠ هه‌زار پاوه‌ند)ی هه‌فتانه‌یه، له‌دوای ئه‌م یاریزانه‌ش ناوی ڤینیسیۆز جونیۆری به‌رازیلی دێت که له‌ڕیزه‌کانی یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌کی پرشنگداری لێده‌کرێت.
ئه‌مه‌ش ڕیزبه‌ندی گرانبه‌هاترین لاوانی بواری تۆپی پێیه به‌پێی موچه‌ی هه‌فتانه (لاوانی ١٨ بۆ ١٩ ساڵ):
جادۆن سانچۆ (١٩ ساڵ – بوروسیا دۆرتمۆند): ١٩٠ هه‌زار یورۆ
ڤینیسیۆز جونیۆر (١٩ ساڵ – ڕیاڵ مه‌درید): ١٩٠ هه‌زار پاوه‌ند
ڕۆدریگۆ گوس (١٨ ساڵ – ڕیاڵ مه‌درید): ٧٦ هه‌زار پاوه‌ند
ڕیان سیسیگنۆن (١٩ ساڵ – تۆتنهام): ٧٠ هه‌زار پاوه‌ند
جواو فیلێکس (١٩ ساڵ – ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید): ٥٨ هه‌زار پاوه‌ند
مۆیس کین (١٩ ساڵ – ئێڤه‌رتۆن): ٥٣ هه‌زار پاوه‌ند
فیڵ فودین (١٩ ساڵ – مانچسته‌ر سیتی): ٣٠ هه‌زار پاوه‌ند
ڕایس نیڵسۆن (١٩ ساڵ – ئارسیناڵ): ٣٠ هه‌زار پاوه‌ند
کالوم هودسۆن ئۆدۆی (١٨ ساڵ – چێڵسی): ٢٢ هه‌زار پاوه‌ند
تاکیفوسا کوبۆ (١٨ ساڵ – ڕیاڵ مه‌درید): ١٧.١١٥ هه‌زار پاوه‌ند
ئه‌گه‌ر هه‌ژماری ته‌واوی یاریزانه لاوه‌کان بکه‌ین (١٨ بۆ ٢٣ ساڵ)،
ڕیزبه‌ندیه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت:

