ئاژانسى وڵات
لە راگەیەنراوێکدا بەرێوەبەرایەتى هاتووچۆى پارێزگاى هەڵەبجە دەرگاى بۆ کڕینى تابلۆکانى ژمارە 1 تا 9 راگەیاند.
بەرێوەبەرایەتییەکە ئاماژەى بەوەکردوە، لەبەر رۆشنایی بریارى وەزارەتى ناوخۆ بە ژمارە ٦ ساڵى ٢٠١٩ تایبەت بە تۆمارکردن و پێدانى تابلۆى شارستانى بەگشت جۆرەکانى ئۆتۆمبێلەکانى سنورى پارێزگاى هەڵەبجە فرۆشتنى ژمارە نایبەکان لە رێگەى
زیادکردنى ئاشکرا، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە بەرێوەبەرایەتیەکەمان هەڵدەستێت بە فرۆشتنى ژمارەکانى(1,2,3,4,5,6,7,8,9).
هەروەها بەرێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات هەر کەسێک دەیەوێت ئەو ژمارانە بکڕێت ئەوە دەتوانێت لەمڕۆوە
٢٥/٨/٢٠١٩ تا ١٥/٩/٢٠١٩ سەردانى بەرێوەبەرایەتیەکە بکات و ناوى خۆى تۆمار بکات.
دەقى راگەیەنراوەکە:

