وڵات - سپۆرت
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید داوایه‌ك له یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئه‌م داوایه‌ی بۆ جێبه‌جێبكرێت نیمار ده‌گوازێته‌وه یانه‌كه‌ی .
رۆژنامه‌ی ماركای نزیكی یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌كه ئاره‌زوویه‌كی زۆریان بۆ گواستنه‌وه‌ی نیمار هه‌یه ، به‌ڵام ده‌یه‌وێت گرنتی ته‌ندروستی نیمار به‌ده‌ستبهێنێت ، به‌تایبه‌تی له‌و پێكانه‌كه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا له ئێسكی قاچیدا دووچاری هات .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه ریاڵ مه‌درید به وردی چاودێری دۆخی ته‌ندروستی نیماری كردووه ، به‌ڵام ده‌یه‌وێت گرنتی دۆخی نیمار له یانه پاریسییه‌كه وه‌ربگرێت پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بكات .
