ئاژانسى وڵات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ى موچه‌ى زۆربه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ت و شوێنانه دابه‌شده‌كرێت كه ماون، ده‌شڵێت: "تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دابه‌شكردنى موچه كۆتایی پێ دێت".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "سبه‌ى دووشەممە٢٦ى ئاب، وه‌زاره‌تى دارایی موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى: شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كاره‌با، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، رۆشنبیری، وه‌به‌رهێنان، پلاندانان، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، مافی مرۆڤ، ژینگه و ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابەشدەکات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌باره‌ى موچه‌ى رۆژى سێشه‌ممه و ئه‌و شوێنانه‌ى كه ماوه‌ن ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "سێشه‌ممه ٢٧ى ئاب، مووچه‌ى خانه‌نشینى سه‌ربازى، رۆژانى دواتریش موچه‌ى خانه‌نشینى مه‌ده‌نى دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى: ناوخۆ، ئه‌وقاف، كاروبارى ئایینى، سامانه سروشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم، پۆلیسى لیواى یه‌ك و دووى پاراستنى نه‌وت و گاز، هێزى به‌رگرى فریاكه‌وتن، ده‌زگاى گشتى ئاسایش، ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و هێزه‌كانى زێره‌ڤانى دابه‌شكرا".
