نوێترین

recent

22/08/2019

ئاسایشی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە


ئاژانسى وڵات

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی نەهێشتن و بنەبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانیان  لەڕۆژی  6/3/2019 و ڕۆژی 22/3/2019 بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی دوو كەسیان دەستگیر كرد.
لە راگەیەندراوێکی ئاسایشدا هاتووە کە دوو کەسەکە بەپێی ماددەی (14 مخدرات) دەستگیرکراون و لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی /2، لەڕۆژانی 27/7/2019 و 8/8/2019 سزادران بەمشێوەیەی لای خوارەوە:

1- (م. ق.ح) لەدایكبوی ساڵی (1986) رەگەزی (نێر)، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (6) شەش مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی (450.000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.

2- (چ. ح. م) لەدایكبوی ساڵی (1987) رەگەزی (نێر)، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (6) شەش مانگ و غرامەكردنی بەبڕی (450.000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085