ئاژانسى وڵات
لە كاتێكدا كە لە دەستپێكی مانگی نۆ نزیك دەبینەوە، هێشتا 878 هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە، سەرۆكی حكومەتیش بۆ پشوودان سەردانی دەرەوەی وڵاتی كردووە.
لەئێستادا كۆی 31 وەزارەتو سەرۆكایەتیو دەستە، تەنیا 5 وەزارەت مووچەی مانگی ئایاریان وەرگرتووە، واتە لە كۆی ملیۆنێك و 249 هەزار، هێشتا 878 كەس مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە.
ئەوانەش كە مووچەیان وەرگرتووە لە پارەی فرۆشی نەوت و داهاتی ناوخۆیی بۆیان دابینكراوە و ئەو 878 مووچەخۆرەی دیكەش دەبێت چاوەڕێ بكەن تا ئەو كاتەی كە فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق لەسەر پشكی پارتی، پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات.
لە كاتێكدا كە 878 هەزار كەسی هەرێمی كوردستان جەژنی قوربانیان بە بێ مووچە بەڕێكرد، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش بۆ پشوودان لە دەرەوەی وڵات بووە.
جێگەى ئاماژەیە بەشێكی زۆرى فەرمانبەرانیش بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە دووچاری نیگەرانیو دوودڵی بوون... مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بە بۆنەی پشووی جەژنی قوربانەوە گەشتی دەرەوە وڵاتی كردووەو بەوهۆیەوە پاش جەژن كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران نەكرا
جێی ئاماژەیە لە دوای دەستبەكاربوونی مەسرور بارزانی وەك سەرۆكی حكومەت، دەوامی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان زیادیكردووە، بە بێ ئەوەی مووچەكانیشیان لە كاتی خۆیاندا پێ بدرێت.
سەرچاوە :درەومیدیا
سەرچاوە :درەومیدیا
