ئاژانسى وڵات
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵى ٢٠١٤، له‌كاتى نزیكبوونه‌وه‌ى داعش له هه‌ولێر له‌سه‌ر داواى مه‌سعود بارزانى ئێمه هه‌ولێرمان پاراست، ده‌شڵێت: "دوو فڕۆكه‌ى جه‌نگى پڕ له ته‌قه‌مه‌نیمان داوه‌ته حكومه‌تى هه‌رێم".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٢ى ئاب، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له میانى لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا له وڵاتى نه‌رویج رایگه‌یاند: "ئێمه جیاوازى شیعه و سوننه و كورد ناكه‌ین، تاكه كێشه‌ى ئێمه ئه‌وه‌یه دژایه‌تى داگیر كه‌ر ده‌كه‌ین".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران نهێنییه‌كى كاتى رووداوه‌كانى ساڵى ٢٠١٤ و نزیكبوونه‌وه‌ى داعشى له هه‌ولێر ئاشكرا كرد و وتیشى: "كاتێك كه داعش له هه‌ولێر نزیكبووه، مه‌سعود بارزانى په‌یوه‌ندیى به‌ئێمه‌وه كرد، داواى كرد هه‌ولێر بپارێزین، دواى حه‌وت كاتژمێر قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى سوپاسى قودسى پاسدارانى ئێران گه‌یشته هه‌ولێر".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "هه‌رئه‌وكات ئێمه دوو فڕۆكه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان، نارده هه‌ولێر، له‌كاتێكدا بارزانى هه‌مان داوای له ئه‌مریكا و توركیا كرد، ته‌نانه‌ت وه‌ڵامیشیان نه‌دایه‌وه".
جه‌واد زه‌ریف ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "ئه‌مه ده‌یسه‌لمێنێت، ئێمه جیاوازى له‌نێوان سوننه و شیعه و كورددا ناكه‌ین، خۆ بارزانى شیعه نه‌بوو یارمه‌تیماندا".
