ئاژانسى وڵات
هه‌فته‌ى داهاتوود ده‌ست به دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت، چونكه وه‌زاره‌تى دارایی فیدراڵى ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیووه له‌سه‌ر خه‌رجكردنى پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٢ى ئاب، به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایی فه‌رمانى خه‌رجكردنى پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ره‌وانه‌ى بانكى ناوه‌ندى كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنى موچه ده‌كرێت له هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "له راستیدا لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندى پاره‌ى پێویستى تێدایه كه به‌شى مووچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بكات، خه‌رجنه‌كردنى ئه‌و پاره‌یه ته‌نیا له‌سه‌ر فه‌رمانى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق وه‌ستابوو".
