ئاژانسى وڵات
وه‌زاره‌تى دارایی عێراق به‌هۆى ناڕوونى ژماره و داتاكانى حكومه‌تى هه‌رێم، ئاماده‌نیه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێریت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى عێراق به ئاژاسنى وڵاتى راگه‌یاند: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى مووچه‌خۆران و پێشمه‌رگه و ته‌واوى ئه‌و داتایانه‌ى كه نێردراوه، بۆ حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق به گشتى و وه‌زاره‌تى دارایی به تایبه‌تى له‌لایان رونیه، كێشه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستبووه، به‌غدا ئاماده نیه، موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بنێرێت".
وتیشى: "كێشه‌كه له‌وه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه، ئه‌و نوسراوه‌ى كراوه له‌گه‌ڵ بڕى پاره‌كه و داتاكان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه به‌راودر كراوه، به‌ڵام كێشه‌ى بۆ دروستبووه، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌زاره‌تى دارایی ئاماده نیه، پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرێت".
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٢ى ئاب، پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرن له‌ڕێگه‌ى لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمدا دابه‌شى بكات.
