ئاژانسى وڵات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌شێك له په‌رله‌مانتارانى عێراق له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ ساڵى داهاتوو له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌نێردرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانى عێراق به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "دواكه‌وتنى ناردنى پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى فیدراڵییه‌وه، سه‌ره‌تایی ئه‌و هه‌وڵه گه‌وره‌یه‌یه كه له ئێستادا هه‌یه بۆ نه‌ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم".
وتیشى: "له ئێستادا به‌شێك له په‌رله‌مانتار و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته ساڵى داهاتوو حكومه‌تى ناوه‌ندى، پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌نێرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم رازینه‌بێت به راده‌ستكردنى ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه، كێشه سیاسییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌كات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "نوێنه‌رانى كورد هه‌رچه‌نده‌ش هه‌وڵى ته‌واوه‌تى خۆیان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێم كێشه سیاسییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلانه‌كاته‌وه، كێشه‌ى گه‌وره بۆ بودجه و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وه‌ك ئێسته بمێنێته‌وه، یانیش به‌ره‌و خراپتر بڕوات هیچ دورنیه، ساڵى داهاتوو به‌غدا موچه‌ى فه‌مانبه‌رانى هه‌رێم ببڕێت و دیسانه‌وه كوردستان توشى ئه‌و قه‌یرانه‌بكاته‌وه كه هێشتاش كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌رى ماون".
