ئاژانسى وڵات
به‌بۆنه‌ى هاتنى سه‌رى ساڵى نوێى كۆچییه‌وه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆژى ٣١ى ئاب، ده‌كاته پشووى فه‌رمى.
به‌گوێره‌ى خشته‌ى پشووه فه‌رمییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ساڵانه بۆنه‌ى هاتنى سه‌رى ساڵى كۆچییه‌وه ده‌كرێته پشووى فه‌رمى، بۆ ئه‌مساڵیش رۆژى ١ى موحه‌ره‌م كه سه‌رى ساڵى كۆچییه ده‌كه‌وێته به‌روارى ٣١ى ئاب، هه‌ربۆیه ده‌بێته پشووى فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
