ئاژانسى وڵات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٥ى ئاب، له گه‌ڕه‌كى واسیت له شارى كه‌ركوك ته‌رمى دایك و كچێك له ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا دۆزرایه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: "پێده‌چێت به‌هۆى برسییه‌تیه‌وه مردبن، به‌تایبه‌تى كچه‌كه".
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له رووداوه‌كه كه له هه‌مان گه‌ڕه‌كدا ده‌ژى چیرۆكى رووداوه‌كه‌ى بۆ ئاژانسى وڵات گێڕایه‌وه وتى: "ئه‌و دایك و كچه ناویان (کچینۆڤا ئیلینا ڤلادیمیرۆڤ) و ( نادیە کازم )ه مه‌سیحین، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك روسین و به‌ته‌مه‌نن، هه‌ردووكیان بارى ته‌ندروستى ده‌روونیان جێگیر نیه، ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه له‌و خانووه‌دا ده‌ژین، ئه‌مڕۆ ته‌رمى هه‌ردووكیان له‌ماڵه‌كه‌یاندا دۆزرایه‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "ئێمه یه‌كه‌م كه‌س چوینه سه‌ر ته‌رمه‌كانیان، دایكه‌كه له هۆڵى ماڵه‌كه‌دا مردبوو، كچه‌كه‌شى ده‌رگاى له‌سه‌ر داخرابوو له ژووره‌كه‌دا مردبوو، پێده‌چوو، دایكه‌كه ده‌رگاكه‌ى له‌سه‌ر كچه‌كه داخستبێت و بیرى چووبێت ده‌رگاكا بكاته‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كچه‌كه له‌برسا گیانى له ده‌ستدابێت".
رونیشیكرده‌وه: "دایكه‌كه‌ش زۆر لاوازبووبوو دیاربوو نه‌خۆش كه‌وتبوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌س نه‌بووه هه‌واڵیان بپیرسێن دوورنیه له برسیا یان به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌وه گیانى له‌ده‌ستدابێت".
له ئێستادا ته‌رمى ئه‌و دایك و كچه له پزیشكى دادى كه‌ركوكه.
