ئاژانسى وڵات
بانكى ڕافیده‌ینى عێراقى رایگه‌یاند: بانكه‌كه‌یان بڕى ٦٠ ملیۆن دینار قه‌رز ده‌داته داوه‌ران بۆ كڕینى ئۆتۆمبێلى مۆدێل نوێ.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٨ى ئاب، له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى بانكى ڕافیده‌ین بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه "ھەر دادوەرێک بڕی ٦٠ ملیۆن دیناری بە قەرز پێدەدرێت بەمەبەستی کڕینی ئۆتۆمبیلی مۆدێل نوێ".
له‌باره‌ى مه‌رجه‌كانى قه‌رزه‌كه‌وه بانكه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاشكرایكردووه "هه‌ر دادوه‌رێك بیه‌وێت ئه‌و قه‌رزه وه‌ربگرێت پێویسته له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكه‌وه كه‌فاله‌ت بكرێت".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى بانكى ڕافیده‌ین ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "دادوەران ٨٠%ی نرخی ئۆتۆمبێلەکەیان پێدەدرێت، دواتر به‌شێوه‌ى مانگانە لێیاندەبڕێت، ناشبێت رێژەی وەرگرتنەوەی قەرزەکە بگاتە نیوەی مووچەی ئەو فەرمانبەرەی کە دەبێتە کەفیلی دادوەرەکە".
