نوێترین

recent

28/08/2019

ماچی هاوسەرەکەی ترەمپ و سەرۆکی کەندا لەقەبارەی خۆی گەورەترکرا


ماچی هاوسەرەکەی ترەمپ و سەرۆکی کەندا لەقەبارەی خۆی گەورەترکرا
زیاتر لەهەر دەرکەوتەیەکی تر ماچی نێوان مێلانیا ترەمپ و جەستن ترودۆی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، بووە قسەو باسی میدیاکانی جیهان. لە ڕاستیدا وەک ئەتەکێتێکی دبلۆماسی هەژمار دەکرێت، کەلتوری کراوەی ڕۆژئاواش نامۆ نیە لەگەڵ ئەم دۆخە.
لە ڕابردووداشدا ڕوانینەکانی کچەکەی مێلانیا (ئیڤانکا) بۆ ترودۆ باسیكی دیکەی گەرمی میدیاکان بوو، کە تێیدا حەز و گرنگیپێدانی زۆری تێدابوون لە ئیڤانکاوە بۆ ترۆدۆ، بەڵام ئەمجارە ماچەکەی مێلانیا ڕوانینەکانی ئیڤانکای لەبیر خەڵکی بردەوە.

ئەگەر بابەتەکە ئاسایش بێت، بەڵام لەم ماچکردنەشدا چاوە داخراوەکانی میلانا و زمانی ڕوخساری پەیام گەلی ڕوونی تێدایە، ترەمپیش دەستی توند گوشیوە و بەرەو لای خۆیی ڕایدەکێشێت، ئەو لەگەڵ سەرکی کەنەدا پەیوەنی ساردە. بەلام مێلانیا بێ گوێدانە ترەمپ، بە گرنگیەوە پرۆسەی ماچکردنەکە تەواو دەکات و ترودۆش بە گرنگیی و زەردەخەنەوە وەلامی دەداتەوە. بێجگە لەوە چەند دیمەنێک دەریدەخەن، کە لە نێوانیاندا زەردەخەنەی گەرم و کۆنتاکتی چاوی بەهێز هەیە، لەگەڵ نەمانی هیچ بۆشاییەک لە 
نێوانیادا، نزیکبونەوەیان لە مەودای گەرمی یەکتر، کە هەموو ئەمانەش نیشانەی گرنگیپێدانی هاوبەشە بۆ یەکتر، بەجۆرێک سەرکردەی وڵاتانی دیکەش بە بینینی ئەم دیمەنە سەرسام بوون. هەرچەندە ترودۆر خێزانەکەی خۆی خۆش دەوێت، بەڵام ئەمە مێلانیا هێندە کەیفی بە ترەمپ نایە، بەڵام هەڵەیەن ئەگەر وا بیربکەینەوە کە ئەم دوو کەسی یەکتریان خۆش ئەوێت، بەڵام دەشێت موعجیبن بەیەکتر بەتایبەتی مێلانیا بۆ ترودۆر. سەرۆکی کەنەدا وەک قۆزترین سەرۆکی جیهان و میلاناش وەک خانمێکی شۆخ وشەنگ وایکردووە کە ئەم بابەتە دەنگدانەوەی هەبێت، هەروەکو چۆن بەو گرنگگی باس لە ماچی هاوسەرەکەی ماکرۆن ناکرێت بۆ بەشێک لە سەرکردەکان، یان ماچی نێوان مێرکڵ و ماکرۆن بەوشێوەیە دەنگدانەوەی نەبوو.

گرنگترین وتەنزەکان لەبارەی ئەم بابەتەوە:
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی: "ئەو پێشوازییە گەرموگوڕەی کە مێلانیا لە ترودۆی کردووە مامەڵەیەکی باوی دیبلۆماسییە، بەڵام بینەرانی ئەو وێنەیە خەیاڵیان بۆ خۆیان دروستکردووە".
لۆنی لەڤ میدیاکار و ئەکتەری کۆمیدیای ئەمریکی لەوبارەیەوە لە تویتێکدا نوسیویەتی "مێلانیا ئامادەیە هەموو شت بخاتە مەترسییەوە لە پێناو ترودۆدا".
هەروەها دین ئۆبەیدەڵا ستوننوس و پێشکەشکاری ڕادیۆیی ئەمریکی لەوبارەیەوە نوسیویەتی، "وا دیارە تەنانەت مێلانیاش بیر لە پلانی هەڵاتن دەکاتەوە بۆ کەنەدا مێلانیا ترودۆی خۆشدەوێت".
ماڵپەڕی ئاڕ تی ڕووسیش لەسەر ئەو وێنەیە لە پەیجی فەرمی ماڵپەڕەکەوە لە تویتەر نوسیویەتی "پێویستە هەموو کەسێک، کەسێک بدۆزێتەوە بۆ خۆی، کە بە هەمان شێوەی سەیرکردنەکەی مێلانیا بۆ جەستن، سەیری بکات".
هاوکار رەفیق رەحمان
- ڕاهێنەری باوەرپێکرای زمانی جەستە لە پەیمانگەی ئەمریکی بۆ فێرکردنی جێبەجێکاری و ڕێکخراوی (NLP) بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاریی.
وێنەکان..




Picsart-24-02-23-21-31-09-085