ئاژانسى وڵات
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریداوه، شێوازى دابه‌شكردنى مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان بگۆڕێت، بۆ له‌مه‌ودوا له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه دابه‌شده‌كرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى وڵات "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریداوه، لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت له ده‌سته‌ى نه‌زاهه، وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ڵبستێت به دابه‌شكردنى مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان، له‌كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌دا سه‌رجه‌م كه‌مئه‌ندامان ببینن، نوسراوى تایبه‌تى مووچه‌یان پێبده‌ن".
پێشتر دابه‌شكردنى مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان، له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو له‌ڕیگه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى خۆیه‌وه بوو.
