ئاژانسى وڵات
شه‌وى رابردوو له ناوچه‌ى قه‌لقه‌ل سه‌ربه شارۆچكه‌ى (منبج) له رۆژئاواى كوردستان، منداڵێك به چوار چاو و دوو ده‌م له‌دایكبوو، پزیشكه‌كانیش ده‌ڵێت: "مانه‌وه ئه‌و منداڵه له ژیاندا ئه‌سته‌مه و له‌دایكبوونیشى موعجیزه‌یه".
منداڵه‌كه، له دایك و باوكێكى عه‌ره‌ب له‌دایكبووه، پێشتر دایك و باوكى نه‌یانزانیووه كه شێوه‌ى شێواوه، جگه له سه‌رى كه دوو ده‌م و چوار چاوى هه‌یه، هیچ به‌شێكى تر‌ى جه‌سته‌ى نه‌شێواوه، به رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى له‌دایكبووه.
به‌گوێره‌ى وته‌ى پزیشكه‌كان: "له‌دایكبوون ئه‌و منداڵه به‌و دۆخه‌وه موعجیره‌زه‌یه، به‌ڵام هیچ هیوایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ى له ژیاندا نیه، چونكه سه‌رى به‌ته‌واوه‌تى شێواوه".
پزیشكه‌كان ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو: "كاریگه‌رى پاشمانه‌وه‌كانى شه‌ڕ و مادده ژه‌هراوییه‌كان له‌م ناوچه‌یه ده‌كرێت هۆكارێكى سه‌ره‌كى بێت بۆ شێوانى ئه‌م منداڵه".

