ئاژانسى وڵات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٨ى ئاب، بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز به گوڕى ٦.٦ پله‌ى رێخته‌ر دورگه‌كانى باشورى جۆرجیاى هه‌ژاند، هۆشدارى ده‌درێته هاووڵاتیان نه‌چنه كه‌ناراوه‌كان.
به گوێره‌ى زانیارییه‌كان، بومه‌له‌رزه‌كه پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دورگه‌كانى باشورى ساندوێچى له باشورى جۆرجیا هه‌ژاندووه، به گوڕى ٦.٦ پله‌ى رێخته‌ر، به‌هۆیه‌وه زیانێكى زۆرى ماددى به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه.
له‌و باره‌یه‌وه هێرمن پیته‌رز، له شاره‌وانى ئه‌و دورگانه به ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى راگه‌یاندووه:" پێویسته سه‌رجه‌م هاووڵاتیان دوربكه‌ونه‌وه له كه‌ناراوه‌كان، چونكه به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌وه ئاستى ئاو به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رى روودانى بومه‌له‌رزه‌ى زیاتریش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى پارێزراوبن".
