نوێترین

recent

06/07/2019

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە


نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە دابەزینەی لەدوو رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 93 سەنت بەرێژەی 1.47% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 64.23 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 17 سەنت بەرێژەی 0.30% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.51 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەهەوڵەكانی رێكخراوی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم‌و بەردەوامی گرژییەكانی ئەمریكاو ئێران لەناوچەیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085