
لەیەكێك لە كارگەكانی بەرهەمهێنانی كاغەز لە ئیندەنووسیا سوود لە پاشەڕۆی فیل وەردەگیرێت و پاشەڕۆكانیان بۆ دروستكردنی غاز بەكاردەهێندرێت.
لە كارگەیەكی بەرهەمهێنانی كاغەز لە باخچەی ئاژەڵانی شاری بۆگۆری ئیندەنووسیا لە پاشەڕۆی فیلی جۆری سومەترە كە جۆرە فیلێكی تایبەتە بە دوورگەی سوومەترە، كاغەز دروستدەكرێت و دروستكردنەكەشی لەدوای كوڵاندنی و دواترە بوونەوەرەكانی ناوەوەی لەناو دەبرێن، پاشان ریشاڵەكانی ناو پاشەڕۆكە وشك دەكرێنەوە و دەكرێن بە كاغەز.
هەروەها لە 100 كیلۆگرام پاشەڕۆی فیلدا نزیكەی 12 كیلۆگرام ریشاڵ بەرهەم دەهێندرێت كە بە تێكڕایی 210 پەڕە كاغەزی جۆری A3 لێ بەرهەم دەهێندرێت و ڕۆژانە نزیكەی دوو تەن پاشەڕۆی ئەو فیلانە كۆدەكرێنەوە جگە لە دروستكردنی كاغەز وەك پەینی سرووشتی بۆ كشتوكاڵ بەكاردەهێندرێن.