
مامۆستایه‌كی په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی فه‌له‌كی له میسر پێشبینی ده‌كات كه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز بكه‌وێته 11ی مانگی داهاتوو.
میدیاكانی میسر له‌زاری د. محه‌مه‌د غه‌ریب، مامۆستای فه‌له‌كناس له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی فه‌له‌كیی وڵاته‌كه‌یان بڵاویانكردوه‌ته‌وه: به‌پێچه‌وانه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه، جه‌ژنی قوربان له سه‌رجه‌م وڵاتانی موسڵمان پێكه‌وه له یه‌ك رۆژدا ده‌ستپێده‌كات.
پێشبینشی كردوه كه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان له سه‌رجه‌م وڵاتانی موسڵماندا بكه‌وێته 11ی ئابی 2019ه‌وه، وتیشی كه له سه‌ره‌تای مانگی زیلحجه‌دا، میسر چاوه‌ڕوانی رای عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌كات بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن.
به‌هۆی جیاوازی له بینینی مانگ به‌پێی بینینی شه‌رعی و حساباته فه‌له‌كییه‌كان، هه‌میشه مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی ره‌مه‌زان دروست ده‌بێت، به‌ڵام بۆ جه‌ژنی قوربان حساباته فه‌له‌كییه‌كان به‌دیاریكراوی رۆژه‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌ن.
بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان حساباته فه‌له‌كییه‌كانی په‌یمانگه‌ی ناوبراو رایگه‌یاندبوو كه رۆژی سێشه‌ممه 4ی حوزه‌یرانی 2019 وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بینینی مانگه‌وه، خانه‌ی فه‌توا بڕیاریدا رۆژی چوارشه‌ممه 5ی حوزه‌یران بكاته جه‌ژن.