ڕابون مەعرووف سەرۆكی پێشووی فڕاكسیۆنی نەوەی نوێ، لە پەرلەمانی عێراقدا داوایەكی ئاڕاستەی سەرۆكی پەرلەمان كرد بۆ گۆڕینی ناوی فڕاكسیۆنەكەیان بۆ ئایندە، كە فراكسیۆنەكە لەنەوەی نوێ جیابووەتەوەو وەك حیزب رانەگەیەنراوە.
"دوای ئەوەی ئەو پێداگیری كرد، كە لە سەرۆكایەتی نەوەی نوێ دەمێنێتەوە، "ئێمە حیزبەكەمان بۆ ئەو بەجێھێشت و پڕۆژەی دروستكردنی فڕاكسیۆنی ئایندەمان خستە بواری جێبەجێكردنەوە"
لە بارەی ئەم گۆڕانكارییە بۆ دەنگی ئەمەریكا قسە دەكات و دەڵێت: كە نەوەی نوێمان دروستكرد، بە پێی ئەو بانگەشانەی بۆمان كرد، ویستمان حیزبێكی جیاواز بێ لەو حیزبە بنەماڵەیی و كۆمپانیا سیاسیانەی كوردستانی عێراق، بەڵام دوای ئەوەی كە شاسوار بوو بە سەرۆكی جوڵانەوەكە، ھەنگاو بە ھەنگاو پێگەی خۆی خراپ كرد و حیزبەكەی كرد بە حیزبی یەك خێزان و وایكرد حیزب و كۆمپانیا تێكەڵ بن كە لە ئێستادا جیاكردنەوەیان مەحاڵە.
رابون مەعرووف بۆ دەنگی ئەمریكا دەشڵێت: ئێمە داوامان كرد سەرۆكی جوڵانەوەكە بچێتە سەر كاری بازرگانی و واز لە جوڵانەوەكە بھێنێت، یان ئێمە بەڕێزەوە حیزبەكە بۆ ئەو بەجێبێڵین.
ئەوەش دەڵێت: دوای ئەوەی ئەو پێداگیری كرد، كە لە سەرۆكایەتی نەوەی نوێ دەمێنێتەوە، "ئێمە حیزبەكەمان بۆ ئەو بەجێھێشت و پڕۆژەی دروستكردنی فڕاكسیۆنی ئایندەمان خستە بواری جێبەجێكردنەوە و لەم فڕاكسیۆنە تازەیشمان نزیكەی نیوەی ئەندامەكانمان ژننو ھەوڵیش دەدەین بە كەمترین پارە چەند نووسینگەیەكی فڕاكسیۆنی ئایندە لە ھەولێر و سلێمانی بكەینەوە."

"ئێمە سێ پرانسیپ ھەن رەتیاندەكەیەوە: بە بنەماڵەیكردنی حزب و بە كۆمپانیاكردنی حزب و بە یەك كەسكردنی حیزب"
ڕاگەیاندنی فڕاكسیۆنی ئایندە لە كاتێكدایە، كە ھیچ حزبێك بەو ناوە بوونی نییە لە بارەی ئەمەوە ڕابوون مەعرووف وتی: ئێمە حیزبمان دروستنەكردووە، چونكە پێمانوایە زەمینەی سەرھەڵدانی حیزبێكی تازە لە پاڵ حیزبە بنەماڵەییەكان و بە كۆمپانیاكردنی حیزب لە بار نییە بۆیە دەست بۆ دروستكردنی حزب نابەین، بەڵام ئێمە بڕوامان بە پێشخستنی فڕاكسیۆنێكی تازە و جیاواز لە ھەموو حزبە دووبارەكان ھەیە بە نەوەی نوێشەوە، بەو مانایەی ئێمە سێ پرانسیپ ھەن رەتیاندەكەیەوە: بە بنەماڵەیكردنی حزب و بە كۆمپانیاكردنی حزب و بە یەك كەسكردنی حیزب".