نوێترین

recent

04/07/2019

به‌وێنه‌: سروشته‌ جوان ودڵڕفێنه‌كه‌ى دۆڵى بالیسان


باليسان دەکەوێتە رۆژئاوای شاری سلێمانی، و سەر بە پارێزگای ھەولێرە، لەساڵی ١٩٩٩ لەلایەن حکوومەتی سلێمانی بالیسان کراوە بە   ناحیە کەپێشتر گوند بووە و لە ئێستادا نزیکەی ١٥ گوندێک لەدەورووبەری ناحییەکە ھەیە ناوى هه‌ندێك له‌گونده‌كان.


(شیخ وه‌سان .بیراوه.كانی به رد.كه‌نده‌سور.كوخان.ده‌راش.خوران.شیره‌ى خوارو.شیره‌ى سه‌رو.توتمه.بالوكاوه.بیرو.خه‌تی.شیخوه‌سان .بیراوه.كانی به رد.كه‌نده‌سور.كوخان.ده‌راش.خوران.شیره‌ى خوارو.شیره‌ى سه‌رو.توتمه.بالوكاوه.بیرو.خه‌تی)


  ناحیەى بالیسان کەوتۆتە باکووری ڕۆژھەڵاتی قەزای شەقڵاوە وە سنووردارە بە ناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران و قەزای ڕواندز لە باکوور و ناحیەی بێتواتە ی سەر بە قەزای ڕانیە و ناحیەکانی حەریر و باسرمە و ھیران سەر بە قەزای شەقڵاوە و ناحیەی سکتان سەر بە قەزای کۆیە. نزیکەی ٨٨کم لە پارێزگای ھەولێر و ٣٦کم لە قەزای شەقڵاوە و ٣٥ کم لە قەزای ڕانیە و ٢٩ کم لە ناحیەی خەلیفان و ٢٥ کم لە ناحیەی بێتواتە-ڕانیە دوورە کە ئەمانە ھاوسێ ی سنووری ناحیەی بالیسانن.


‎هه‌ندێ کەس وای دەبینن ناوەکە لە تورکیەوە وەرگیرابێت وەک دەیگێڕنەوە بالیسان لە (بەیلەسان - بلیسەن) ی تورکی نزیکە و سەرجەم گوندەکانی تری دەوروبەریش ھەر لە زمانی تورکی نزیکن. بێگومان ئەوەش تەنیا بۆچوونە و سەرچاوەی مێژوویی لەبەر دەستدا نیە، بەڵام بەپشتبەستن بە سەرچاوە مێژووییەکان وەک ووتە و وێنە و بەیت و بالۆرە، ناوی شوێنەکان لە بالیساندا جگە لە نەتەوەی کورد

‎پێشوتر جولەکەش لە گوندەکەدا ژیاون و لە دوای دامەزرانی دەوڵەتی جولەکەش لەساڵی ١٩٤٨، ئەو جولەکانە بەزۆر رووە و ئیسرائیل گواستراونەتەوە و لەوێدا ھەرقەرێنراون و نەماون.
‎ئەو گوندە بەر لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی پێکھاتبوو لە ٥٠٠ ماڵ، ھەر یەکە لەو ماڵانەش لە چەندین سەرخێزان پێکھاتبوون. واتە کۆی 
‎ژمارەی دانیشتوانەکەی نزيكه ي ٥٠٠٠ کەسه

وێنه‌كان...






















تێبێنى: به‌سوپاسه‌وه‌ سوود له‌چه‌ند په‌يج و ئه‌كاونتيكى سنوره‌كه‌وه‌رگيراوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى وێنه‌كان 
باليسان ئارت فۆتۆ گرافى 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085