وڵات _ هێمن گۆپتەپەیى
بورهان دەروێش سەرۆکى بەشى زانستە ڕامیارییەکان لەزانکۆى کەرکوک لەم دیدارە تایبەتەى وڵات_ بەوردى سینارۆیى ملانێکانى نێوان ئەمریکا و ئێران ڕوندەکاتەوە، باوەڕى وایە ململانێکان کاریگەر لەسەر ڕێڕەوە نەوتیەکان دادەنێت، بۆیە پێویستە کورد ئامادەکارى بۆ ئەو گۆڕانکارییانە بکات و سودیان لێوەربگرێت.
وڵات: ئایا تاچه‌ند ئه‌مه‌ریكا ڕشته له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌ى ئێران به‌تایبه‌تى ده‌ست بردن بۆ ئه‌گه‌رى شه‌رو ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى سه‌ربازى؟
بورهان دەروێش: بەڵێ ئه‌مریكا زور ڕشته بو لێدانی ئیران به‌ڵام له ئێستادا نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ترامپ نزیك بۆته‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان دوو بۆ لێدان و دروستكرنی ڕای گشتى بۆ لێدانی ئێران كاتی زور پێویسته وه بۆ رازیكردن وڵاتانى ئه‌وروپا وبه‌تایبه‌ت روسیا چین ئه‌مریكا بۆ ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی سێ میكانیزم له به‌كارهینانی هێز په‌یروده‌كات
یه‌كه‌م:هێزى نه‌رم ئه‌ویش وه‌ك گه‌ماروی ئابوری
دووم:هێزی ره‌ق وه‌ك به‌كارهینانی چه‌ك
سێ :هێزى زیره‌ك یانی هه‌ره‌شه‌كردن وه به‌كارهینانی گه‌مارو ئابوری وه پیدانی هاوكاری به دۆسته‌كانی
به‌رای من ئه‌مریكا بژارده‌ی سێيه‌م به‌كاردینی كه هیزی زیره‌كى پی ده‌ڵێن وه ئه‌گه‌ر هێز یاخود گورزی سه‌ربازیش به‌كاربێنی ئه‌وه لێدانی دیاركراو به‌مانای وه‌ڵامدانه‌وه ئێران ده‌بێ له گورز وه‌شاندن یانی شه‌رى گه‌وره یاخود هه‌موو شوێنك ناگریته‌وه ته‌نها شوێنكی دیاركراو پی ده‌ووتری (حرب محدود)ه
وڵات: ئایا سیاسه‌تى ناوخۆى ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه بۆ وه‌ها بڕیار‌و روداویك؟
بورهان دەروێش: كوماریه‌كان زیاتر گرنگی به سیاسه‌ت ده‌ره‌وه ده‌ده‌ن وه‌ك له‌ناوخۆ وه له‌وێوه خزمه‌ت به سیاسه‌تى ناوخۆ ده‌كه‌ن به پێچه‌وانه‌ی دیموكراتیه‌كان، به‌ڵام بۆ دروست كردن بریاری له‌م جۆره ته‌نها ترامپ نیه به‌ڵكو له ناو پارتی كۆماریه‌كان و هه‌وڵه‌كانی ناو پارتی كۆماری هاوكارو ڕێنیشانده‌رن بۆ ترامپ وه هه‌ر ئه‌وانن ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت ڕای گشتی بۆ دروستده‌كه‌ن ڕه‌نگه بیكه‌نه پروپاگه‌نده بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا كه نزیكبوته‌وه وا له‌تاكى ئه‌مریكی بكه‌ن كه لێدانی ئیران وه‌گه‌مارو له‌سه‌ر ی زور پیویسته وه ئێران مه‌ترسیه بو سه‌رئه‌مریكا و ناوچه‌كه وه به‌رژه‌وندی ئه‌مریكا وا ده‌خوازیت بۆیه بۆده‌ركردنى وه‌ها بڕيارێك كارێكى قورس نابێت له ئاینده دا .
ئەمریکا دەیەوێت شەڕى زیرەک لەگەڵ ئێران ئەنجام بدات
وڵات: له‌ئه‌گه‌رى روودانى شه‌ر تره‌مپ ئه‌توانی كۆماریه‌كان به‌وه‌ها بریاریك ڕ‌ازى بكات ؟
بورهان درويش: بۆ ده‌ركردنى بریارێكى له‌م شێوه‌يه كه به چه‌ند ناوه‌ندێكى بریاردا تێده‌په‌رى و چه‌ندین ده‌زگا هه‌یه بۆ ديراسه‌كردن و لێكۆڵينه‌وه له‌و جۆره‌بڕيارانه، ترامپ بێ پارته‌كه‌ی وه له‌ناو پارته‌كه‌ی چه‌ند گروپێك هاوكارین یاخود ڕێنیشانده‌رن بۆ پیاده‌كردن سیاسه‌ت له‌وه‌ها بڕيارێكى گرنگ و چاره‌نوس ساز سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕكردن یاخود ریكه‌وتن ئه‌وه ته‌نها ترامپ ڕاى ده‌گه‌يه‌نێت.
وڵات: له‌سه‌رئاستى نێوده‌وڵه‌تى ووڵاتانى خاوه‌ن بریار له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا تره‌مپ ئه‌توانى پشتیوان وهاوكار بۆخۆى وبریاره‌كه‌ى بدۆزیته‌وه ؟
بورهان دەروێش: سیاسه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وندیه بۆیه پشتوانیكردنى یه‌كیتی ئه‌ورپا بۆ ترامپ نه‌ك هه‌ر له‌به‌رژه‌وندى ئه‌مریكا يه به‌ڵكو بۆ وڵاتانى ئه‌وروپاش وەهایه چونكه لاوازكردنی ئێران واته به‌ردوامی دان به‌ململانی سونه و شیعه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگى هێز بۆ ململانيكان خه‌ریكه تیكده‌چی وا پێویست ده‌كات ئێران لاوازبكرێت ته‌نانه‌ت بۆ روسیاش ئه‌وه ڕاسته چونكه گه‌ماروی ئابووری سه‌رئێران به‌قازانجى ڕوسیا ده‌شكێته‌وه.
وڵات: ئایا تاچه‌ند رووسیاو چین رێگه به‌دروستبونى شه‌ڕێك ده‌ده‌ن كه‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه؟
بورهان دەروێش: پێشتر باسى ئه‌وه‌مانكرد روودانی شه‌ڕى تەقلیدی ئه‌گه‌رێكى لاوازهه‌يه زیاتر هێزبه‌كاردینێ ئه‌مریكا بۆ لاوازكردنی ئێران به‌پله‌ى يه‌كه‌م چین زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌مریكا ده‌توانی قه‌رەبووی چین بكات له شوێن و ناوچه‌یكی تَر بو زیانه‌كانی.
وڵات: ده‌رهاویشته‌كانى ئه‌وشه‌ره له‌سه‌ر ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و عێراق وپاشان كوردستان چى ده‌بێت؟
بورهان دەروێش: له‌ئێستادا شه‌رى سارد ده‌ستیپێكردوه به‌شێك له‌ده‌ركه‌وته باش و خراپه‌كانيشى به‌ده‌ركه‌وتوون له‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه به‌تايبه‌ت وڵاتانى دراوسێى ئێران له ناوچه‌ی روژهه‌لاتى ناوه‌راست وه دریژدان به‌م شه‌ره ته‌نها ئێران زه‌ره‌رمه‌نده وه‌ك له یه‌مه‌ن وسوریا شوێنكانی تر شه‌ربونى هه‌یه، ئه‌م شه‌ره وا له ئێران ده‌كات ئابوریه‌كه زیاتر ڕووله‌دابه‌زێن بكات له‌پاڵ گه‌مارۆی ئابوری ئه‌مریكا بو ئێران زیاتر له ناوخو شكستی ده‌هێنێت بویه ئه‌مریكا پێویستى به شه‌ڕی تەقلیدی نیه، وه پێویستى به هێزی ڕه‌قيش نيه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئێران.
وڵات: ئایا كوردانى عێراق له‌م هاوكێشه‌یه‌دا ده‌بێت چى بكه‌ن و به‌رژه‌وندیان له‌چى دایه؟
بورهان دەروێش: باشترە حكومه‌تى عێراق حكومه‌تی هه‌رێم له‌م نێوه‌نده‌دا بێ لایه‌نی هه‌ڵبژێرن و خۆيان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كانى كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت بێنه پێش ئاماده‌بكه‌ن ئه‌ویش خۆی له‌سێ سیناریۆدا ده‌بینێته‌وه
یه‌كه‌م: شه‌ر وپێكدادان له‌م قوناغه به دوور ده‌زانم .
دوو:به‌رده‌واميدان به‌م دۆخه‌ى ئێستا هه‌یه نه شه‌ر نه ئاشتی
ره‌نگه ئه‌م نزیكترین سیناریۆ نه‌بی چونكه نزیكبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئارادايه بۆیه ره‌نگه واپێویست بكات تادوایی هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك بینه‌وه له سیناریۆ تیكچونی ناوخۆى ئێران.
کوردانى ڕۆژهەڵات بەهەر جۆرێک بێت، پێویستە سود لەم دۆخە وەربگرن
سێهەم: زیاتر جه‌ختكردن له سه‌پاندنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر ئێران وه كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نگری بۆ لێدانی ئێران له ئاینده‌يه‌كى دور مه‌ودا دا، وه هاوكاركردنی ئۆپۆزسيۆن بۆ گوڕینی ده‌سه‌ڵات له‌ئێران وه گۆڕینی ڕێگای فروشتنی نه‌وت و غازى عێراق به هۆی ئاڵوزییه‌كانی گه‌روی هورمز، كورد ده‌بێت ئاماده‌كارى بكات بۆ سوود وه‌رگرتن له‌م ده‌رفه‌ته‌ى دێته‌پێش له‌و گوڕانكاریانه‌ى كه له‌ناوچه‌كه ڕووده‌دات به تایبه‌ت بو جێگۆڕكێى ده‌روازه‌كانى فرۆشتنى نه‌وت له‌داهاتوودا.
وڵات: به‌راى ئێوه هه‌لوێست و كاردانه‌وه‌ى كوردانى ڕۆژهه‌لات چى ده‌بێت له‌ئه‌گه‌رى شه‌ڕ له‌نیوان ئه‌مه‌ریكاو ئێران‌دا؟
بورهان دەروێش: باشتر وایه كوردانى ڕوژهه‌لات هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان هه‌ڵبسه‌نگێني و سوود له‌م گورنكاریانه ببینی وه خۆیان ڕێك بخه‌نه‌وه و به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو دروست بكه‌ن ئه‌مریكاهه‌ولده‌دات له ریگای ناوخۆی ئيران به‌ره‌وئاڵۆزى هه‌نگاوبنێت وئارامى به‌خۆوه نه‌بينێت به تێڕوانينى من ئه‌مه هه‌لێكه بو كوردانى ڕوژهه‌لات هاتوته پیشه‌وه نابێ ئه‌وده‌رفه‌ته له‌كيس خۆيان بده‌ن ده‌بێت به‌هەر پێوه‌رێك بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان به‌كارى بهێنن


