هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە ڕۆژى (هەینی)یەوە ئاڕاستەی هاتوچۆ لە شەقامێكی شارەكە پێچەوانە كراوەتەوە ئەوەش بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاوڵاتیان.
نەقیب هیوا عەبدوڵڵا، ئەفسەری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی بەمیدیاكانى راگەیاند: لەئەمڕۆوە 12ی تەمموزی 2019، بڕیاریانداوە ئاڕاستەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەسایدی شەقامی مەولەوییەوە بەرەوە قائیمقامیەتی سلێمانی پێچەوانە بكرێتەوە.
وتیشی: تائێستا ئۆتۆمبێل لەشەقامی بەردەم قائیمقامیەتی سلێمانییەوە بەئاڕاستەی شەقامی مەولەوی دەڕۆیشت، بەڵام لەئەمڕۆوە ئۆتۆمبێل لەشەقامی مەولەوییەوە بەو سایدەدا دەچێتە سەر شەقامی بەردەم قائیمقامیەت و لەوێشەوە بۆ گۆڕەپانی تۆپەكە.
ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆ باسی لەوەشكرد ئامانج لەو بڕیارە بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی هاتوچۆ لەو سایدەی شەقامی مەولەویدا ئاسانكاری هاتوچۆی شۆفێران و هاوڵاتیانە.
