نوێترین

recent

31/07/2019

حكومه‌ت بڕیاریدا پێش جه‌ژن مووچه‌ دابه‌شبكات



ئاژانسى وڵات
حكومه‌تى ناوه‌ندى بڕیاریداوه‌ به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ پێشبخات، پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش بنێرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی عێراق به‌ ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "وه‌زاره‌تى دارایی عێراق بڕیاریدا دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئابى فه‌رمانبه‌ران پێشبخان، به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ ئه‌و مووچه‌یه‌ پێش جه‌ژن دابه‌شبكرێت".

وتیشى: "ئه‌و دابه‌شكردنه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى، پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌نێرێت".

به‌هۆى دوانه‌كه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لاى حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌ ئێستادا، مووچه‌ى مانگى ئابى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام له‌ هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگى ئایار دابه‌شده‌كرێت، به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ى كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا توشى هه‌رێمى كوردستان بوو.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085