ئاژانسى وڵات
فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان پڕۆژه یاسایه‌كى ئاماده‌كردووه بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، له ئێستاشدا پڕۆژه یاساكه پێشكه‌شى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه.
به‌پێى زانیارییه‌كان له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا فراكسیۆنى یه‌كێتى ١٨ پڕۆژه یاساى پێشكه‌شى په‌رله‌مانى كوردستان كردون، بۆ ئه‌وه‌ى بخرێنه به‌رنامه‌ى كاره‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێته‌وه كه گرنگترینیان: گێڕانه‌وه‌ى دره‌ماڵه‌ى خوێندكاران، گێڕانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى كارگه‌كانه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى وڵات "له‌دواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خولى نوێى په‌رله‌مانى كوردستان له ١ى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ، ده‌ستده‌كرێت به په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه یاساكان".
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى په‌یڕه‌وكردنى سیستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌وه له دوو ساڵى رابردوودا بڕى ١٠ ملیار دۆلار قه‌رزارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانه.
