نوێترین

recent

31/07/2019

مه‌سرور بارزانى مه‌ترسییه‌كى راگه‌یاند



ئاژانسى وڵات
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: به‌هۆى ئه‌وه‌ى شانه‌ نوستووه‌كانى داعش ده‌ستیانكردووه‌ته‌وه‌ به‌ جموجۆڵ له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانى عێراق مه‌ترسى له‌ سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ی تەموز، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی سەربازیی ئەمریکی کرد بە سەرۆکایەتیی جەنەڕال گریگۆری کرودەر كۆبووه‌.

لە کۆبوونەوەیەدا، رەوشی ئاسایشی ناوچە جیاجیاکانی عێراق گفتوگۆی لەسەر کرا، مه‌سرو بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: "بەهۆی سەقامگیرنەبوونی ئاسایش لە هه‌ندێك ناوچەكانی عێراق دا، خانە نووستووەکانی داعش دەستیان بە جموجوڵ کردووەتەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "هێشتا داعش هەڕەشەیە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە".

سەرۆکی حکوومەت ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "لەپێناو نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆریستان، پێویستە هۆکارەکانی سەرھەڵدانی توندوتیژی لەناو ببردرێن، ئەوەش بە رێگەی چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانی و دادپەروەریی و یەکتر قبوڵکردن جێگیر دەبێت".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085