نوێترین

recent

31/07/2019

سزاى ئه‌و فسه‌ره‌ درا كه‌ داواى له‌ تاقانه‌یه‌كى ئه‌نفال كرد ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر شانى بهێنێته‌ خورا



ئاژانسى وڵات
پارێزگارى موسه‌ننا بڕیاریداوه‌ رێكارى یاسایی دژى ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ بگرێته‌ به‌ر كه‌ داواى له‌ تاقانه‌یه‌كى ئه‌نفال كرد ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر شانى بهێنێته‌خواره‌وه‌، پاشان بچێته‌ سه‌ر گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان.

فه‌وزی هه‌ریری، سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: "هەڵسوکەوتى نەشیاوى تاکەکەسیى ئەفسەرێکى عێراقى، بەرامبەر بە ئاڵاى کوردستان لە ملى یەکێک لە کەسوکارى قوربانیانى ئەنفالدا لە پارێزگاى موسەننا،  مایەى نیگەرانییە، کاردانەوەى زۆرى لێ کەوتەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "سوپاسى بەڕێز پارێزگارى موسەننا دەکەین، کە بۆ ئەو ڕووداوە داواى لێبووردنى کردووە و ڕێکارى یاسایى بەرامبەر بە ئەفسەرەکە گیراوەتە بەر".

رۆژی سێشەممە 30ى ته‌موز،  ئەفسەرێکی سوپای عێراق داوای لە تاقانەیەکی ئەنفال کرد ئاڵای کوردستان لەسەر شانی لاببات و وتی :"دەبێت تەنیا ئاڵای عێراق هەڵبکرێت و ئاڵای کوردستان قەدەغەیە". ئەم رووداوە کاردانەوەی بەدوایخۆیدا هێنا و پارێزگاری موسەنناش داوای لێبووردنی لە گەلی کوردستان کرد و رایگەیاند: ئەوەی ئەو ئەفسەرە کردوویەتی کارێکی کەسی بووە و لەسەر ئەو کارەی رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەر دەگرینەبەر".


Picsart-24-02-23-21-31-09-085