ئاژانسى وڵات
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٣١ى ته‌موز، له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى ناحییه‌ى سماقوڵى رووداوێكى هاتوچۆ روویدا و به‌هۆیه‌وه چوار هاووڵاتى بوونه قوربانى.
به‌پێى زانیارییه‌كان، رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى ناحییه‌ى سماقوڵى ڕوویداوه، كاتێك ئۆتۆمبێلێكى جۆرى تۆیۆتا وه‌رگه‌ڕاوه، به‌هۆیه‌وه سێ هاووڵاتى برینداربوون، هاووڵاتییه‌كى تریش گیانى له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ى كه گیانى له‌ده‌ستداوه، ته‌مه‌نى ٣١ ساڵه، له ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كراوه.
