نوێترین

recent

04/07/2019

کام کۆنگرە و کام ناودار؟!


عەلی کەریمی
لە ژێر گوشاری کۆماری پەت و سێدارە، لە کاتێکدا رۆژانە سەری لاوان بەدارەوە دەکەن، کۆڵبەری برسی و هەژار بە شێستیر و قەناسی دەستی پاسداری دژە مرۆڤایەتی لە دوورەوە دەپێکن، لە کاتێکدا هەرچی نوخبە و ناودار بوو بە دەستی مەلایان کوژراون و یان ئاوارەی وڵاتان بوون، یان ئەوەتا بەشداری لە شەرعیتدانێکی تر بە کۆماری مەلایان ناکەن و لە مالەوە دانیشتوون و پێ ناخەنە نمایشێکی مەسخەرەی لەم چەشنە، رێک لە کاتێکدا ئەم کۆمارە دەست بە خوێنە لە گیانەڵادایە و خەڵکەکەی شەوانە بە ئاسودەیی سەرناخەنە سەر سەرین لە ترسی هێرشی موشەکی ئەمریکا، جارێکی تر رێوی سفەتانی مەلای ئێران لە ژێر ناوی "کۆنگرەی ناوداران" کۆمەڵیک مەلا و جاهل کۆدەکەنەوە بۆ شەرعییەتدان بە درێژەدانی ژیانی پڕ لە شەرمەزاری و چەنگ بە خوێنیی چل ساڵی خۆیان.

ئێمەی شۆڕشگێران و پێشمەرگەی رۆژهەڵات تەنانەت لە ژێر گوشاری بەعسیشدا نەچووین بۆئەم چەشنە فستیواڵ و کۆنگرانەی بەعس وەڕی دەخست لە شارەکانی هەولێر و سلێمان 


بە درێژایی ساڵانی ٧٠ و ٨٠ و ٩٠ ئێمەی شۆڕشگێران و پێشمەرگەی رۆژهەڵات تەنانەت لە ژێر گوشاری بەعسیشدا نەچووین بۆ ئەم چەشنە فستیوال و کۆنگرانەی بەعس وەڕی دەخست لە شارەکانی هەولیر و سلێمانی و برینی دڵی پڕ لە سۆی دایکانی شەهیدانی باشوری کوردستانمان نەدەکولاندەوە.
ئەمجورە کۆنگرانە زۆر مەسخەرە و مناڵانەیە و کاتەکەی هیچ گونجاو نەبوو، تەنیا بۆ بەسووک کردنی ئەم "ناودارانە" و شەرعییەتدان و رەوایی دان بە سیاسەتەکانی ئاخوندەکانی ئێرانە لەبەرامبەر ئەو هەموو فشارەی ئەمڕۆ کراوەتە سەری و ئاخر رۆژەکانی ژیانی پر لە جەور و جەفای تێدەپەڕێنێت!


کۆنگرەی ناوداران" کۆمەڵیک مەلا و جاهل کۆدەکەنەوە بۆ شەرعییەتدان بە درێژەدانی ژیانی پڕ لە شەرمەزاری و چەنگ بە خوێنیی چل ساڵی خۆیان


ئەوان ئەمڕۆ لە ترسی خۆیان بە هەڕەشە بێ یان موفاوزات یان ئەم جۆرە کۆنگرانە و شوتی لەبن هەنگڵ نانە، گەرەکیانە 
دۆز و کێشەی رەوای گەلی کورد لە ئەگەری  شەڕ و لەناو چوونی خۆیان، بقۆزنەوە و بە لاڕێیدا بەرن و بە نیاز و خەون و خەیاڵی هێنانی کوردن بۆ بەرەی داروخاوی کۆماری پەت و سێدارە!
Picsart-24-02-23-21-31-09-085