نوێترین

recent

30/07/2019

جنگى دوو، کۆتایى قەندیل یان شەڕى بەردەوام لەبادینان؟


شیکارى _چلانە قادر

لەهەموولایەکەوە تورکیا فشارى بۆ پەکەکە هێناوە، ئەوەش لەکاتێکدایە هیچ کات وەکو ئێستا بۆ تورکیا نەگونجاوە جنگ لە قەندیل گیربکات، بەڵام پرسیارێک کە تائێستا نە تورکیا و نەپەکەکە و نەپارتیش دڵنیانین لە وەڵامەکەى ئایا ئەمە کۆتایى قەندیلە یان شەڕێکى درێژە لەناوچەى بادینان؟

بەگوێرەى دواهەمین ڕاگەیانراوى وەزارەتى بەرگرى تورکیا، ٧٢ گەریلاى پەکەکە لەچوارچێوەى ئۆپراسیۆنى (چنگى یەک و دوو) لەلایەن هێزە تایبەتەکانى تورکیاوە بەئامانج گیراون و گیانیان لەدەستداوە، لەناو ئەوانەشدا دوو سەرکردەى دیارهەن لەوانەش (دیار غەریب، ئەرۆدغان ئوناڵ)، ئەمە لەکاتێکدایە هێزى پاراستنى گەل (هەپەگە) ناسنامەى هەندێکى نەشاردووەتەوە.


ئۆتۆمبێلى پێشمەرگە بەدەست جەندەرمەى تورکییەوە


جنگى دوو

تورکیا لەکۆتایى مانگى مایسى ئەمساڵ ئۆپراسیۆنى جنگى یەکى ئاشکراکرد، کە لەلایەن (وەزیرى بەرگرى و ناوخۆ، سەرۆک ئەرکانى سوپا، تیمى هەواڵگرى) تورکیا سەرپەرشتى دەکرێت، ئەم ئۆپراسیۆنە کە تانزیکى مانگى تەمموز بەردەوامى هەبووە، بەگوێرەى ووتەى بەرپرسانى تورکیا جنگى یەک زۆرینەى ئامانجەکانى خۆى پێکاوە لە ناوچەى خواکورک و تائاستێکى باڵا پەکەکەى بردووەتە دواوە و تەنانەت چەندین حەشارگەیان بەئامانج گیراوون سەرکردەکانیان تیرۆرکراون، بەڵام چنگى دوو کاریگەرترە.

بەگوێرەى ڕاگەیەنراوى وەزارەتى بەرگرى تورکیا، ئۆپراسیۆنى جنگى دەستیپیکردووە، ئەم ئۆپراسیۆنە کاریگەرى زیاتر دەبێت لە ئۆپراسیۆنى جنگى یەکەم، لەیەکەمدا پەکەکە برایە دواوە پشتێنەى ئەمنى دروستکرا بۆ دروستکردنى "هێڵى بەرگرى لەدەرەوەى سنورى تورکیا"

تورکیا و پارتى ئامانجیان قەتیسکردن و خنکاندنى قەنیدلە

ناوەندى ستراتفۆرت_ ئەمریکى کە سێبەرى سى ئاى ئەى ئەمریکى دەناسرێت دەقى ڕێکەوتنى ڕانەگەیەنراوى تورکیا و پارتى بڵاوکردەوە، کە تورکیا و پارتى ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەى بەهاوبەشى لە پەکەکە بدەن، ئەمەش لەچوارچێوەى ئۆپراسیۆنى جنگى دوو دەبێت تا سەرەتاى وەرزى پایز.


تورکیا و پارتى ئامانجیان یان چیە؟

تورکیا پارتى جگە لەوەى موسڕن لەسەر ئەوەى بۆ ماوەیەکى دوور و درێژ پێویستیان بەیەکە، هاوکاتى ئەوەش دوو ئامانجى هاوبەشیان هەیە، یەکەمیان لێدان لە دوژمن و ڕکابەرەکەیان واتاى بەهێزى ئەوان، دووەم دورخستنەوەى گرفتى پەکەکە و دەرچوون لەژێر فشارى جەماوەر و پیشاندانى حکومەتى نوێ وەکو حکومەتێکى بەهێز.

بۆیە بەگوێرەى زانیارییەکانى ستراتفۆرت_  لە ئۆپراسیۆنى جنگى دوودا هێزەکانى پێشمەرگەى سەربە پارتى بەشدارى ئۆپراسیۆنى دەکەن لەئاستى مەیدان دژى پەکەکە شەڕدەکەن، ئەوەش پاش ئەوەى بیانووى ئەوەیان دەستکەوت بەهۆى ڕووداوەکانى هۆقەبازەوە کە نائارامى لەهەولێر دوردەخەنەوە، بۆیە ئێستا پارتى و پەکەکە پێکەوە بەهاوبەشى لە گەریلا دەدەن.

تورکیا لەم ئۆپراسیۆنەدا چەند ئامانجێکى ستراتیژى سەربازى هەن، لەوانەش دروستکردنى هێڵێکى بەرگرى پۆڵاینە لەدامێنى شاخى قەندیل تاوەکو دامێنى چیاکانى باکورى کوردستان ئەوەش لەپێناو ڕێگریکردن لەهاتووچۆى گەریلا بۆ ناوخاکى هەرێمى کوردستان و باکورى کوردستان، هاوکات بڕینى هێڵى زەمینى قەندیل شەنگال کۆبانى، کە دەمێکە تورکیا و پارتى مەرەقى ئەوەیان هەیە ئەو هێڵە بەتەواوى ببڕن و هاوکارییەکانى قەندیل و ڕۆژئاوا بپچڕن، ڕۆژئاوا و قەندیل قەتیس بکەن.

ئه‌ردۆغان ئوناڵ، سەرکردەى تیرۆرکراوەى پەکەکە


ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ئەو پلانەى نەشاردەوە، ڕۆژى ٢٦ى تەمموزى ٢٠١٨ لە کاتى کۆبونەوەى لەگەڵ ڕێکخستنەکانى حیزبەکەى باسى ئەوەیکرد،‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چنگ ١ و چنگ ٢ له‌ سنووره‌كانی باكووری عێراق كه‌ ناوه‌ندی هێرشه‌كانه‌ بۆ سه‌ر توركیا له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی درێژخایه‌نی ئه‌و بابه‌ته‌دان و، ووتى: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ پەکەکە له‌ هێڵی سنوور له‌ بری چیا سه‌خته‌كان له‌ودیوی سنووره‌كانمانه‌وه‌ له‌ ده‌شتی ته‌ختدا رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه‌ و هێڵێكی ئه‌منیی دروست بكه‌ین كه‌ رێگریان لێ بكات، كاتێ له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتین ئه‌وا بابه‌تێكمان نامێنێت به‌ ناوی 'قه‌ندیل'. په‌یوه‌ندی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی فورات و تیرۆریستانی باكووری عێراق ده‌پچڕێنین." بەووتەى ئەو.
ئەم ووتانەى ئەردۆغان کە پارتى بەهەموو شێوەیەک هاوکارى دەکات، ڕۆژانێکى سەخت بۆ قەندیل دەهێنێتە پێشەوە.

تورکیا و پارتى دڵنیانین لەسەرکەوتنى خنکاندنى قەندیل 

قەندیل چى بەسەر دێت؟

قەندیل لەدۆخێکى زۆر هیلاکدایە، چونکە لە ساڵى ٢٠١١ وە زۆرینەى هێزى بۆ ئەوە خەرجکردووە ئەزمونى سەربازى ڕۆژئاواى کوردستان سەرکەوتووبێت، بۆیە چەندین سەرکردەى بەهێز سەربازى و بە ماددیش هەوڵى سەرخستنى ئەزمونى ڕۆژئاوایان داوە، بۆیە ئێستا بەفعلى بەشێکى زۆرى قەندیل لە ڕۆژئاوایە، بەشێکى کەمى قەندیل ماوە، ئەمە بۆ تورکەکان ئەگەر لەلایەک مایەى نیگەرانى بوبێت لەلایەکى دیکە مایەیى دڵخۆشى بووە چونکە دابەشکردنى قەندیل بوو بۆ دووناوچە و پەرتکردنى تواناکەى بوو، بۆیە ئێستا تورکیا سەرکەوتووە لە فشارهێنانى زیاتر بۆ قەندیل و لەڕێگەى پەرتکردنى تواناى سەربازى و بەرگرییەوە، بەڵام هێشتاش وەڵامى ئەو پرسیارە تورکیا ناتوانێت بیداتەوە کە کۆتایى قەندیلە؟

بەڵام بەهەموو حاڵەتێک تورکیا و پارتى چاوەڕوانى قەتیسکردنى قەندیلن، واتە سیاسەتى (خنکاندن تا ئاستى مردن) بەکاردەهێنن ئەمەش هەم قەندیل و هەم ڕۆژئاوا قەتیس دەکات، بۆ تورکیا و پارتى خنکاندن و بێهێزکردنى دوژمن و ڕکابەرى سەدەیە.

کاردانەوەکانى قەندیل چى دەبن؟

قەندیل جگە لەوەى لەدۆخێکى زۆر سەختدا تێپەڕدەکات، لەلایەک لەژێر بارى کەیسى ڕۆژئاوادایە لەلایەکى دیکەوە کەیسى قەندیل و هێڵى ئەمنى ڕووبەڕوى دەبێتەوە لەوەش سەختر بۆ قەندیل ئەوەی ئێستا زانیارییە هەواڵگرییەکان هێندە وردن لەسەر قەندیل زۆر بەئاسانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان سەرکردەکانیان تیرۆر دەکات بەڕۆژى ڕووناک، لەوەش زیاتر ئەمجارە پارتى ڕووبەڕوى دەبێتەوە کە ئاسایشى هەولێر و بادینانى بەدەستەوەیە.

ئەم دۆخە بۆ قەندیل ڕەنگە سەختى سەدەبێت، بەڵام ئەویش کاردانەوەکانى نەزانراون بەرامبەر پارتى، ئەوەیە هەیە چەند بژاردەیەکى لەبەردەمدایە:

_ هەڵگیرسانى شەڕ لەگەڵ پارتى لەناوچەى بادینان بەئامانج گرتنى بەرژوەندییەکانى ئەو حیزبە لەو ناوچەیە، کە یەکێکە لەئەگەرەکان بەڵام لاوازە، چونکە واڵاکردنى بەرەیەکى ترى جەنگ لەو ناوچەیە لەڕووى سەربازییەوە بۆ پەکەکە واتاى "خۆکوشتن" بەڵام دەکرێت سیاسیەتى "مێشولە بەکاربهێنێت" بەشێوەى چالاکى چەکدارى دژى بەرژوەندییەکانى پارتى و سەرۆک عەشیرەتەکانى هاوکارى تورکیا لەو ناوچەیە بجوڵێتەوە.

- تێکدانى ئاسایشى هەولێر و چالاکى دژى کۆمپانیا تورکییەکان لەهەولێر دروستکردنى نائارامى بۆیان، کە لەسودى حکومەتى نوێ و ئابوریەکەیدا نیە، پاشان شکانى بۆرى نەوتى هەریمى کوردستان، کە دوو ئەگەرى زۆر واریدن.

چەندین بژاردەى دیکە لەبەردەستى پەکەکەن، کە لەوانەیە بەرژوەندى هەرێمى کوردستان و پارتى بخەنە مەترسیەوە، ئایندە وەڵامى سەرجەم بژاردەکان دەداتەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085