نوێترین

recent

30/07/2019

گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا سێ شەممە ٣٠-٧-٢٠١٩


رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیسپانیا وەک ھەموو رۆژانی تر بە چەندین ھەواڵ و بابەتی نوێ کەوتنەوە بەر دیدی خوێنەرانیان و ھەریەکەو بە مانشێتێکی گرنگ سەرنجی خوێنەرانیان راکێشاوە 
 
مـــارکـــا : 
 

 
رۆشتنم لە ریاڵ مەدرید منیشی غەمبار کردووە 
 
رۆناڵدۆ گەورەترین خەڵاتی مارکای وەرگرت  
 
رۆناڵدۆ لە مەدرید خەڵاتی دیاردەی پێبەخشرا  
 
فلۆرینتینۆ پێرێزیش لە بۆنەکە ئامادە بوو لەسەر ستەیج یش باوەشی بە رۆناڵدۆدا کرد  
 
ئەمرۆ ریاڵ مەدرید لە جامی ئۆدی رووبەروی تۆتنھام دەبێتەوە 
 
 
ئـــاس : 
 

 
زێدان بۆ خولی ئۆدی گاریس بەیڵ ی بانگھێشت نەکرد و لە مەدرید ھێشتیەوە 
 
کۆرتوا بەھۆی پێکانەوە لەگەڵ تیپەکە نەچووە میونخ  
 
یانەی ریاڵ مەدرید ئاگاداری جەیمس رۆدریگێزی کردۆتەوە کە ئەم وەرزە دەمێنێتەوە  
 
کورە کۆڵۆمبیەکەش دەستی بە راھێنان کردەوە  
 
پێرێز لەسەر ستەیجی مارکا رۆناڵدۆ لە ئامێز دەگرێت  
 
پێرێز : من عاشقی رۆناڵدۆم چونکە ئەو باشترینە  
 
 
سپۆرتی کەتەلۆنی : 
 

 
پاریس نرخی نێیماری لە ٣٠٠ ملیۆنەوە بۆ ١٨٠ ملیۆن کەمکردۆتەوە  
 
پاریس دەرگای گفتوگۆی لەبەردەم بەرشەلۆنە کردەوە  
 
پاریس بەرشەلۆنەی ئاگادار کردۆتەوە کە نێیمار بە پارە دەفرۆشێت نەک بە گۆرینەوە 
 
ئێستا خاوەندارانی یانەی پاریس چاوەڕوانی بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنەن تا ھەنگاوێک بێتە پێشەوە 
 
گفتوگۆی نێوان یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ بیتس بۆ گواستنەوەی فیربۆ لە قۆناغێکی باشدایە  
 
ئەگەر ھەیە لەم ھەفتەیە فیربۆ وەک یەدەکی ئەلبا بێتە بەرشەلۆنە 
 
 

 
نە بەرشەلۆنە و نە بەرێوبەری کارەکانی ھیچ بۆندێکیان پێنەگەشتووە 
 
تا ئێستا ھیچ یانەیەک بۆ کرینی کۆتینھۆ نەھاتۆتە پێشەوە  
 
بۆیە رۆشتنی کۆتینھۆ لە بەرشەلۆنە زۆر قورس و ئەستەمە  
 
میرکاتۆ لە پریمەرلیگ رۆژی ٨ ی مانگ دادەخرێت  
 
ئەگەر تا ئەو کاتە کۆتینھۆ نەچێتە پریمەرلیگ ئەوا چەند رۆژێک ھەلی دەبێت بچێتە پاریس سان جێرمان  
 
زینت سان بیترسبێرگ داوای مالکۆم ی کردووە و ئەگەریش زۆرە بۆندەکە سەربگرێت 
 
ڤالدێز یەکەم راھێنانی بە تیپی لاوانی یانەی بەرشەلۆنە کرد  
 
مێژوو لە نێوان پێ یەکانیدا 
ئەمرۆ ریاڵ بە کۆمەڵێک کێشەوە رووبەروی تۆتنھام دەبێتەوە 
پاریس سان جێرمان ھاتە ژێر بار  
مۆندۆدیپۆرتیڤۆ : 
کێشەی کۆتینھۆ قورستر دەبێت  
Picsart-24-02-23-21-31-09-085