نوێترین

recent

16/06/2019

عومەر بەشیر لەدادگا دەرکەوته‌وه‌



بەشیر لەدادگا دەرکەوت
وڵات -ساز سەلاح بە پاسەوانی دەیان پۆلیس و ئاسایشی وڵات بەشیر بەرەو دادگایی بەڕێکەوت. ماڵپەڕی بی بی سی عەرەبی ئاشکرای کردووە "بۆیەکەمین جار عومەر بەشیر سەرۆکی لەدەستەڵات لابراو و دەستبەسەرکراوی سودان، ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار لە دادگای نەهێشتنی گەندەڵی، ناوبراو لە دادگا ئامادە بووە".
ماڵپەڕەکە ئاماژە بۆئەوە دەکات "لەکاتی گواستنەوەی لە بەندینخانەوە بۆ دادگا لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس و ئاسایس پارێزگاری لێکراوە". عومەر بەشیر هەرچەندە بە تۆمەتی چەندین تاوانی بەهەدەردانی سامانی گشتی و گەندەڵی دراوەتە پاڵ، بەڵا،م ئەمڕۆ لە دادگا بە جلوبەرگی کلتوری سودانەوە دەرکەوت، کە بەمکارە دەیەوێت هەستی نیشتمان پەروەری بجوڵێنێت". دەستبەسەرکردنی بەشیر دوای ٧٥ ساڵ لە حکومڕانییەکی دیکتاتۆری هات، کە لەکۆتاییدا و دوای خۆپیشاندانی چەندین مانگی و لە نیسانی ٢٠١٩ لەلایەن گەلەوە کۆتایی بەدەسەڵاتەکانی هات. شایەنی باسە لەدوای کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتەکانی عومەر بەشیر و دەستبەسەرکردنی، خۆپیشاندانەکانی سودان کۆتایی نەهاتوە دژی ئەو دەسەڵاتە سەربازییەی ئێستا حوکمی ئەو وڵاتەی گرتۆتە دەست.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085