نوێترین

recent

22/06/2019

پێگەی یوتیوب دڵی بەكارهێنەرانی خۆش دەكات


پێگە تایبەتمەندەكانی بواری تەكنیكی ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، گوگڵ دەستیكردووە بە تاقیكردنەوەی چەند خاسیەتێكی نوێ، كە یارمەتی بەكارهێنەرانی یوتیوب دەدات یەكێك لەگرنگترین گرفتەكان ڕزگاریان بكات .
بەپێی راپۆرتەكان، بەكارهێنەرانی یوتیوب لە هیندستان و هەندێك لە ئوسترالیا دەستیان بە بوونی دوگمەیەكی نوێ لەبەشی خوارەوەی ڤیدیۆكان كردووە بەناوی cimments یان "سەرنجەكان " لەنێوان دوگمەكانی لایك و شەیردا دەردەكەوێت ، لەڕێگایەوە دەتوانن ئەو كۆمێنتانە دەربخەن یان بیانشارنەوە، كە بەكارهێنەران لەبەشی خوارەوەی ڤیدیۆكان دەیانووسن .
هەروەك شارەزایان پێشبینی دەكەن، یوتیوب چەند تایبەتمەندییەكی نوێ زیاد بكات، كە ببێتە هۆی زیادبوونی داهاتی ئەو كۆمپانیایەی سەرپەرشتی دەكات ، وەك خاسییەتی بازاڕكردن لەڕێگای ئینتەرنێت لەبەشی خوارەوەی ڤیدیۆكان .
سەرپەرشتیارانی یوتیوب سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ رایانگەیاند، پێگەكە ڕیكلامی هەموو ئەو كەناڵانە رادەگرێت، كە پێچەوانەی سیاسەتی پێگەكەیە و تایبەتە بە هاندانی توندوتیژی و رق و قینە ، ئەوە سەرباری راگرتنی هەموو ئەو ڤیدیۆیانەی هانی ئایدۆلۆجیای توندرەوی دەدەن وەك جیاكاری رەگەزی و چینایەتی.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085