دكتۆر سامی جه‌لال رایگه‌یاند "شێوازی دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و چیتر شوفێر پێویستی به مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی نابێت".
دكتۆر سامی جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به ميدياكانى راگه‌یاندووە "شێوازی دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانیدا كردووه".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "ده‌مانه‌وێت مۆڵه‌تی شوفێریی ھاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو ده‌ربكه‌ین و بۆ ئەو مەبەستەش ئەو کۆمپانیا ئەڵمانیە دەهێنینە هەرێم و له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا سیسته‌مێکی نوێ بۆ ده‌ركردنی مۆڵه‌تی شوفێری له ھه‌رێمی كوردستان دەخەینەکار".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه كۆمپانیای ناوبراو ده‌ست به كاره‌كانی بۆ دامه‌زرانی له ھه‌رێمی كوردستان بكات وتیشی، مۆڵه‌تی نوێ به سیسته‌می پێشكه‌وتوو به پلاستیك دروست كراوه و چه‌ندین زانیاریی ده‌رباره‌ی شوفێر له‌خۆ ده‌گرێت و شوفێر پێویستی به مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی نابێت".
ئەوەشی وتووە "ھه‌موو به یه‌ك سیسته‌م دروستكراوه و ته‌نیا ئاماژه به جۆری مۆڵه‌ته‌كه دراوه کە تایبەتە بە چی ئۆتۆمبێلێک".