وڵات ميديا
هەموو شەوێک دوو خولەک هەسارەی موشتەری لە زەوی نزیکتر دەبێتەوە.
ئەژی چەتۆ ئاشکرای دەکات "هەموو شەوێک دوو خولەک هەسارەی موشتەری لە زەوی نزیکتر دەبێتەوە، هاولاتیانی کوردستان لەشەودا دەتوانن وەک خاڵێکی گەشاوە بە ئاسمانەوە بیبینن".هەموو شەوێک دوو خولەک هەسارەی موشتەری لە زەوی نزیکتر دەبێتەوە.
ئەژی چەتۆ ئاشکرای دەکات "هەموو شەوێک دوو خولەک هەسارەی موشتەری لە زەوی نزیکتر دەبێتەوە، هاولاتیانی کوردستان لەشەودا دەتوانن وەک خاڵێکی گەشاوە بە ئاسمانەوە بیبینن".
ئەژی چەتۆ سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی کوردستان راگەیاند "ئەو دیاردە گەردوونییە لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت وەک خاڵێکی گەشاوە بە ئاسمانەوە، هاوڵاتیان لەدوای کاتژمێر ٩ بە تەلەسکۆبی بچوک مام ناوەند و گەورە بە ئاراستەی باشوری خۆرهەڵات دەتوانن بیبینن".
سەبارەت بە کاریگەرییەکانی لەسەر هاوڵاتیان و تۆڕەکانی ئینتەرنێت ئەژی چەتۆ دەڵێت "هیچ کاریگەرییەک و تیشکدانەوەی نابێت بۆیە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، ئەوە تەنها دیاردەیەکی ئاسایی گەردونییە و هەسارەی موشتەری دەگاتە نزیکترین خاڵ لە زەویەوە"
ئاژانسی ناسا بڵاویکردەوە ١٠-٦-٢٠١٩ كه دهكاته رۆژى دووشهممه دیارده گهردوونییهكه روودهدات.
