
ئایا چوار ساڵى ئارام لەنێوان گۆڕان و پارتى بەڕێدەکرێت؟
وڵات - هێمن گۆپته‌په‌يى
ئەگەرچى خانەى ڕاپەڕاندنى گۆڕان بەوپەڕى هێزەوە دژى ئەوانە دەوەستێتەوە لەناوخۆى بزوتنەوەکە زیان بەڕێکەوتنى نێوان (پارتى و گۆڕان) دەدەن، بەڵام چەند دەنگێکى نەشاز بەخانەى ڕاپەڕاندن زۆرجار بەرپرسانى خانەکە و پارتى نیگەران دەکەن.
له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى بزوتنەوەى گۆڕان به‌سه‌ركردایه‌تى نه‌وشیروان مسته‌فا ، به‌شێكى زۆرى ده‌نگه ناڕازیه‌كانى له‌خۆى كۆكرده‌وه توانى له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردندا 25 كورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌شێكى زۆر له‌چاودێران وخه‌ڵكانى ناڕازى له‌سه‌ره‌تاى دروست بونى ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌ده‌كرد ئه‌م ڕه‌وته له‌كاركردن كۆتاى ده‌هێنێت به‌وحكومه‌ى له‌كوردستان ده‌سه‌ڵاتى گرتۆته ده‌ست، بەڵام ئێستا بزوتنەوەک نەک ئەو ئامانجەى نەپێکا بەڵکو بووە بەریگار لەحکومەت
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وپارتى ديموكراتى كوردستان دووشه‌ريكى پێكهێنه‌رى حكومه‌تى نوێ
دواى به‌شدارى كردنى له‌حكومه‌ت ورێگریه‌كانى هێزى ده‌سه‌ڵاتدار له‌هه‌رێمى كوردستان وناردنه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانى له‌كابینه‌ى هه‌شت ورێگریه‌كان له‌سه‌رۆكى په‌رله‌مان وكۆچى دواى نه‌وشیروان مسته‌فا، گۆڕان له‌ترۆپكى گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه بۆ خواره‌وه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كه هاتووتە دواوە، بۆیە له‌ئیستادا ره‌وتێك له‌نیوگۆران دروستبوون به‌خۆیان ده‌ڵێن گۆرانى خوارگرده‌كه و به‌ئه‌وانى تریش ده‌ڵێن گۆرَانى سه‌رگرده‌كه .
گۆڕ‌انى خوار گردەکە کە بەباڵى ناڕازاییەکان ناسێنراون، پێیان وایە ڕِێككه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چ سودێك به‌وبزوتنه‌وه‌یه ده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ى به‌شداریكردنى له‌حكومه‌ت ته‌واوى ئه‌ویاساو پاكێجانه‌ى كاریان بۆده‌كرد به‌ئامانج له‌كاریخستوون تائه‌وه‌ى متمانه له‌نێوان ئەوان و ده‌نگده‌ران نه‌مێنێت دیارترین نموونه‌ش كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كورسیه‌كانى په‌رله‌مانى بزوتنەوەکەبوو له‌دواین هه‌ڵبژاردندا له24 كورسی په‌رله‌مانیه‌وه بۆ12كورسى.
ئه‌وه‌ى زۆرێك له‌چاودێران و شیكه‌ره‌وانى سیاسى بۆ ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه‌یان كردوه ده‌ڵێن نه‌یان توانى ئه‌وخه‌ڵكه ناڕازى و ڕه‌خنه‌گره له‌خۆیان كۆبكه‌نه‌وه بزوتنه‌وه‌ى گۆران به‌ره‌خنه‌گروپاكێجى چاكسازى ناوزه‌ند ده‌كرا، له‌دواى وه‌فاتى نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌نگه ناڕازیه‌كانى نێوخۆى به‌ده‌نگ هاتن، هه‌رله‌دواى مردنى نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌ووه‌سیه‌ته‌ى كردبووى كه سه‌ركردایه‌تى گۆران باڵه‌گه‌نجه به‌تواناو به‌ته‌مه‌ن به‌ئه‌زمونه‌كان شاخ پێكبێت كه‌وا ده‌رنه‌چوو ده‌نگى ناره‌زاى به‌رزبووه‌وه.
به‌شێك له‌ڕه‌خنه‌گران و چاودێران نزیکبونەوەى دوبارەى گۆڕان لەپارتى به‌مه‌رگى گۆڕانیان ناوزه‌ند كرد، له ئێستاشدا جارێكى تر لێره‌وله‌وێ به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاره‌كانیان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و په‌رله‌مانى كوردستان به‌هه‌مان نه‌فه‌سى سه‌ره‌تاى دروستبونى ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه كارده‌كه‌ن خۆیان له‌به‌ره‌ى خه‌ڵكدا ئه‌ژمارده‌كه‌ن ئه‌وه‌ى ئه‌م چه‌ند ڕۆژه ده‌گوزه‌رێت له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌ناویاندا بزوتنه‌وه‌ى گۆران نیگه‌رانى لاى پارتی دروستكردووه بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش لێره‌وله‌وێ كادیرانى پارتى په‌یامى ڕاسته‌وخۆ ناراستەوخۆ ئاڕاستەى ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن وده‌ڵێن نابێت هاوشێوه‌ى كابینه‌ى ڕابردوو پێیه‌كیان له‌حكومه‌ت وپێیه‌كیان له‌ئۆپۆزسیۆن بێت.
ئاری محەمە هەرسین په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى
"گێرەشێوێنی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان یان هەر لایەنێكیتر قبوڵناکەین"
له‌وباره‌یه‌وه ئاری محەمە هەرسین په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى ده‌نوسێت وده‌ڵێت:
"گێرەشێوێنی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان یان هەر لایەنێكیتر قبوڵناکەین"
ئه‌وتاره‌ى ئارى هه‌رسین بۆ وه‌ڵامى وته‌كانى على حه‌مه‌سالح په‌رله‌مانتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه كه‌وتبووى ده‌یان فایلی گه‌نده‌ڵیمان ئاماده‌کردوه بۆ کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت له سێکته‌ره جیاوازه‌کاندا، بۆ ئه‌وه‌ی ئیجرائات بکرێت".
هاوكات نەسرەدین مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، رێككەوتنی سیاسیان لەگەڵ پارتی هەیە، كە كۆمەڵێك بنەماو خاڵ لەخۆ دەگرێت، لێدوانی هەڵسوڕاوێك یان پەرلەمانتارێكی گۆڕان، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر ئەو رێككەوتنە نابێت، چونكە ئەو رێككەوتنە بۆ پێكەوەیی و چۆنیەتی ئیدارەدان و سەقامگیری و هێمنی و ئاسایشە".
"لێدوانی هەڵسوڕاوێك یان پەرلەمانتارێكی گۆڕان،هیچ كاریگەرییەكی لەسەرئەو رێككەوتنە نابێت"
نەسرەدین مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
ئێستا کە کابینەى داهاتوو پێکنەهاتووە سەرەتاى نیگەرانى و ناڕەزایەتیەکان دەرکەوتوون، بەو پێیەیى لەماوەى یەک هەفتەدا (دەیان کادیرى پارتى هێرشیان کردووەتە سەر گۆڕان و داواى بێدەنگکردنى هوشیار عەبدوڵا دەکەن) بەڵام (بەشێک لەگۆڕان پشتیوانى هوشیار دەکەن) هوشیاریش دەڵێت: "بەبێ چاکسازى لەکۆڵتان نابینەوە.
نه‌شيروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتاريك كه‌ئيستا به‌گۆرانى عه‌يار24ناوده‌برێن
شیکردنەوەى نوسەر:
هەرچەندە پێشبینى ناکرێت چوار ساڵى داهاتوو بەدڵى پارتى بێت و گۆڕانێکى بێدەنگ و دەستەمۆ ببینیت، بەڵام پێشبینى ئەوەش ناکرێت گۆڕان ببێت ڕێگر لەبەردەم کابینەکەى مەسرور بارزانى، بۆیە لیدوانى (دژبەیەک) لەنێوان گۆڕان و پارتى ڕەنگە لەماوەى ئەم چوارساڵەدا ببینرێت.